ئه‌گه‌ر شێرکۆ بێکه‌س له ژیاندابایه
ئه‌گه‌ر بپرسین کێ ئێستا نیشتیمانی ئێوه‌یه؟ ئه‌وا ده‌شێت هه‌ڵبژارده‌یه‌کی هاووڵاتییانی ئێمه، له وه‌ڵامدا بڵێن، کچێک. هه‌ندێکیش بڵێن له‌تێ نان. هه‌ندێکیش بڵێن، ئێمه کوردستان نیشتیمانمانه. شێرکۆ بێکه‌س هۆنراوه‌ی غه‌مگیینی زۆره، لێ بۆ من هیچ هۆنراوه‌یه‌کی شێرکۆبێکه‌س هێنده‌ی ئێستا کچێک نیشتیمانمه خه‌مبار نییه.
هۆنراوه‌یه‌ک، که دڵمان وه‌ها پڕ بکات، که چیدی نه‌توانین کۆنترۆڵی هه‌سته‌کانمان بکه‌ین، ئیدی ئاوتۆماتیکانه فرمێسک به چاوه‌کانماندا بێته خواره‌وه. خۆزیا کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژێکی په‌رله‌مان چ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هۆنراوه‌یه و چ قسه‌کردن بێت له‌سه‌ری، هه‌تاوه‌کوو له ڕێگایه‌وه هه‌موومان له‌مپه‌ڕی چه‌په‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕی ڕاست و له‌وپه‌ڕی ڕه‌شیشه‌وه بۆ سپیی به خۆماندا بچینه‌وه، به‌بێئه‌وه‌ی یه‌کتریی تاوانبار بکه‌ین، به‌بێئه‌وه‌ی یه‌کتریی زامدار بکه‌ین و بشکێنین، ده‌ستبکه‌ین به خۆ چاککردن. ده‌ستبخه‌ینه سه‌ر هه‌ڵه‌کانمان و پلان بۆ چاککردنیان بکه‌ین. چونکه ته‌نها و ته‌نها له‌م پێکه‌وه کارکردنه‌دا ده‌توانین هه‌موان له‌گه‌ڵ نیشتیمان‌دا ئاشتبکه‌ینه‌وه.
شێرکۆ ئه‌ڵێ: ئێستا کچێک نیشتیمانمە – شێرکۆ بێکەس
خونچەیەکی زیقاوڵە وتی:
ئەو نیشتمانەیان گوزەشت
وەکو ئەڵێن، ئەگەر ڕۆژێ
کانییەکی خۆی نەدیایە
ئەبوو بە باخی تەم گرتوو
ئەبوو بە دەشتی بێتاقەت.
ئەو نیشتمانەیان گوزەشت
-من نەمدیبوو- وەکو ئەڵێن:
کە هێشتا فێری درۆ‌و دەلەسەو
قاچاغچێتی سەر سنوورەکان نەببوو
فێری بەرتیل وەرگرتن و گۆڕینەوەی
خوێن بە چەک و فێری چنینی دێوجامەی
دیبلۆماسی و سەمای ورچ و مەیمون ئاسای
ناو کۆنگرەکان نەبوو بوو.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ تاوانی نیشتیمان چییه، که ئێمه تێیدا تاوانباری سه‌ره‌کیی بین؟ تاوانی که‌رکووک و خانه‌قین و شه‌نگاڵ چییه، که ئێمه خۆمان تێیدا تاوانباری سه‌ره‌کیین؟ تاوانی نیشتیمان چییه، که ئێمه خۆمان قورماچییه‌کی بێباک بین و له شانزده‌ی ئۆکتۆبه‌ردا نیوه‌ی بدۆڕێنین؟ تاوانی نیشتیمان چییه، که ئێمه خۆمان فێستیڤاڵ بۆ باڵاپۆشیی کچان ڕێکده‌خه‌ین، نوێژی به کۆمه‌ڵ له سه‌هۆڵه‌که و له قه‌ڵادا ده‌که‌ین، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ما و باوه‌شی خۆشه‌ویستییان تێدا گێڕدراوه. تاوانی نیشتیمان چییه، کاتێک ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان به خۆیان و کیسه‌یه‌ک خواردن و جلوبه‌رگه‌وه ده‌چنه به‌رده‌می ماڵه هه‌ژاره‌کان، به‌رده‌می که‌مپه‌کانی هه‌ڵهاتوانی ڕۆژئاوا و شه‌نگاڵ و سێڵفیان له‌گه‌ڵدا ده‌گرن و سۆسیال میدیای پێ پڕ باس ده‌که‌ن.
شێرکۆبێکه‌س ده‌ڵێ،
ئەم نیشتمانە باوکێکی ئێجگار گەوجە
گەر پانتۆڵێ بۆ کوڕەکەی خۆی بکڕێ
ئەبێ لە ڕۆژنامەدا بینوسێ و
لە تێ ڤیشدا پانتۆڵەکە نیشانبدرێ!
لە ڕادیۆدا باسی بکرێ و
ئێستا کچێک نیشتیمانمە – شێرکۆ بێکەس
لە دواییشدا بکرێ بە ڕیکلام و کتێب!
گەر کراسێ بۆ کچەکەی خۆیشی بکات
ئەبێ کراسی ژنانی ئەم دنیایە پێی بزانن و
باخچەی گشتی بەهەردوو دەست هەڵیبڕێ و
لەسەر ئەم جادەی سەهۆڵەیش هەڵبواسرێ!
ئه‌م هه‌موو زامه‌ی له جه‌سته‌ی ئێستا کچێک نیشتیماندایه، ئه‌گه‌ر بهاتبایه و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵناسییانه و ده‌روونناسییانه‌مان له‌سه‌ر نیشتیمان بکردایه، هه‌ر هێنده دڵته‌نگی ده‌کردین. ئاخر ئه‌وه سیاسییه گاڵته‌جاڕه‌کانن، منه‌ت به‌سه‌رماندا ده‌که‌ن، نه‌ک نیشتیمان. شێرکۆبێکه‌س ناهه‌قی نییه، که ده‌ڵێ،
ئەی باوکە گەوجەکەم!
تۆ تاقە باوکی کە منەت بەسەر کوڕ‌و
بەسەر کچت و بەسەر شەقام و بەسەر درەخت و
ئێستا کچێک نیشتیمانمە – شێرکۆ بێکەس
بەسەر گردی زیندووان و شەهیدان و
بەسەر باخچەو بەسەر بولبول و پارکەکانی
خۆتدا بکەیت!
خۆزیا شێرکۆبێکه‌س هه‌تا ڕیفراندۆم له ژیاندا ده‌مایه‌وه، دڵنیام وه‌ک به‌شێکی گه‌وره‌ی هاووڵاتییان ده‌چووه ئاپۆرای نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌وه. دڵنیام شێرکۆ له هۆنراوه‌یه‌کی تردا ده‌ینووسی، ئه‌ی نیشتیمانی دایک: باوکم ئێستا ئه‌سپێکی حیله‌سووره و بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌حیلێنێ، ئیدی که‌س چاو له‌م هه‌موو غه‌دره نانووقێنێ. دڵنیام شێرکۆ ده‌گه‌ڕایه‌وه باوه‌شی لانکه‌ی دایک و ده‌نگی به به‌ڵێ نه‌ک به ته‌نها بۆ ڕیفراندۆم، به‌ڵکوو بۆ پارتی دیموکراتیشی ده‌دا، چونکه دواجار به ته‌نها و ته‌نها پارتی دیموکرات ماوه‌ته‌وه له خه‌می نیشتیمان‌دا بێت.
لێ ئه‌گه‌ر شێرکۆ بێکه‌س هه‌تا ئه‌م چرکه‌ساته له ژیاندا بمایه، ئه‌وا دڵنیام دیسان ده‌یگووته‌وه:
هەموومان ناومان قەڵەمەو بەڵام هەریەکەو
لە باخەڵێکدایە.
قەڵەم هەیە لە باخەڵی ساماندایە.
قەڵەم هەیە باران پێی ئەنووسێ.
قەڵەم هەیە وا لە پەنجەکانی گوڵەبەڕۆژەدا.
قەڵەم هەیە بە دەستی تۆڵەوە.
قەڵەم هەیە لە خێڵی خوێنە.
یان لە هۆزی شمشێر.
قەڵەم هەیە سەری پڕە لە بەفر.
قەڵەم هەیە دڵی پڕە لە پەپوولە.
قەڵەم هەیە گیانی پڕە لە دڕکەزی.
قەڵەم هەیەو هەیەو
هەموویشیان ناویان قەڵەمە!
ئەم نیشتمانە قەڵەمێکی هەیە چەند نووکێکی
ڕەنگاڵەی پێوەیە... بە ڕەش ئەنووسێ ئازادی مێ و
بە سووری نێر ئەیکوژێنێتەوە. بە مۆر ئەنووسێ
یەکسانی و بە شینی خێڵ ئەیکوژێنێتەوە. بە سەوز
ئەنووسێ دادپەروەری و بە قاوەیی حیزب
ئەیکوژێنێتەوە.
ئەم نیشتمانە ئەگەر زانی بەڵێنێکی داوەو بەڵام
بەڵێن
بۆی بووە بە لەمپەر ئەوسا ئیتر ڕۆژو مانگ و ساڵ
ئێستا کچێک نیشتیمانمە – شێرکۆ بێکەس
ئەگۆڕێ و
بێباک... بێباک ناوەکەی خۆی چز ئەکات و
ئیمزاکەی خۆی ئەسڕێتەوە!
***
ئەم نیشتمانە پیرە ئەوەتەی هەیە
ددانی بە یەک گوناهی خۆیدا نەناوە.
ماوه‌ته‌وه بڵێم، ئاماده‌ن چیبکه‌ن له‌پێناوی نیشتیمان‌دا؟ ئاماده‌ن چیبکه‌ن هه‌تا نیشتیمانتان بیرنه‌چێته‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئێواره‌یه‌ک، له‌سه‌ر جاده‌ی سه‌هۆڵه‌که ڕابوه‌ستن، بیر له چی ده‌که‌نه‌وه؟ بیر له خۆتان یان له به‌غداد؟ بیر له حیله‌ی ئه‌سپی سه‌ربه‌ستیی یان له ئیمشی و ئوله‌کی حه‌شدی شه‌عبیی؟
02.05.2021