ئەندامێكی دەستەی گەورە زانایانی سعوودیە: رەمەزانی ئەم ساڵ 30 رۆژە لەبەر دوو ھۆكار

لەبەر ئەوەی مانگ لەو شەوەدا پێش خۆرئاوابوون بە 13 خولەك ئاوابووە
مەكە
مەكە

K24 – ھەولێر:

ئەندامێكی دەستەی گەورە زانایان لە سعوودیە و راوێژكار لە دیوانی شاھانە، شێخ عەبدوڵڵا بن ئەلمەنیع جەختیكردەوە، مانگی رەمەزانی ئەم ساڵ 30 رۆژی تەواو دەبێت.

ئەلمەنیع بەپێی ئەوەی رۆژنامەی "سبق" لێی گواستووەتەوە، گوتی: "دیارە رەمەزانی ئەم ساڵ 1442 كۆچی بەپێی شەرع سەلمێنراوە رۆژی سێشەممەی 13ی نیسانی 2021 دەستیپێكردووە و ژمارە رۆژەكانی 30 رۆژن، لەبەر ئەوەی دەستپێكردنی مانگی شەوال لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە رێكەوتی 29 رەمەزان 1442ی كۆچی لە كاتژمێر 21:59یە و خۆری رۆژی سێشەممە لە دوای ئاوابوونی مانگ لە كاتژمێر 18:51 دەبێت ومانگ پێش ئەو ئاوا دەبێت و بەدەستنیشانكراویش لە كاتژمێر 18:38 و ماوەی نێوان مانگ ئاوابوون لە پێش خۆر، 13 خولەكە".

گوتیشی: "شەوی 12ی ئایار دوا رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت و رۆژی چوارشەممە رۆژی تەواوكەری رەمەزانێكی 30 رۆژی دەبێت، بۆیە رۆژی پێنجشەممە، رێككەوتنی 13ی ئایاری 2021 زاینی یەكەم رۆژی مانگی شەوال دەبێت، كە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە".

سەبارەت بە راگەیاندراوی دادگا لەبارەی تەماشاكردنی مانگ لە 29 رەمەزان، ئەلمەنیع گوتی: "بڕیاری دادگای باڵا بۆ تەماشاكردنی مانگ لە ئێوارەی سێشەممە رێككەوتی 29ی رەمەزانی 1442 كۆچی؛ بۆ پاساو نەدانە بەو كەسانەی بڕوایان بە ھەژماری فەلەكی نییە، نەوەك مانگ نابینرێت لە بەر دوو ھۆكار: یەكەمیان، لەبەر ئەوەی مانگ لەو شەوەدا پێش خۆرئاوابوون بە 13 خولەك ئاوابووە. دووەمیشیان، دەستپێكردنی مانگی شەوال لە دوای ئاوابوونی مانگە، دواتر خۆر  ئاوادەبێت لە  ئێوارەی رۆژی 29 رەمەزانی 1442، كەواتە مانگی یەكشەوە سەر لە ئێوارە ئەو شەوە لە كاتژمێر 21:59 دەستێپێدەكات".