عێراق یەکەم وڵاتی هاوردەکاری بەرهەمی ئاژەڵی تورکیایە

هەناردەی بەرهەمەکانی ئاژەڵی تورکیا بۆ بازاڕەکانی جیهان بە رێژەی زیاتر لە 12٪ زیادیکردووە
دەروازەی ئیبراهیم خەلیل - ئەرشیف
دەروازەی ئیبراهیم خەلیل - ئەرشیف

K24 - هەولێر

کۆمەڵەی بەرهەمەکانی ئاژەڵی ئاشکرای کرد، عێراق لە ریزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە زۆرترین بەرهەمی ئاژەڵی لە تورکیا هاوردەکردووە.

کۆمەڵەی بەرهەمەکانی ئاژەڵی تورکیا لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵ و بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو، ئاستی هەناردەی بەرهەمەکانی ئاژەڵی تورکیا بۆ بازاڕەکانی جیهان 12.45٪ زیادیکردووەو گەیشتووەتە سەرووی 674 ملیۆن دۆلار.

ئاماژەی بەوەشکرد،  ئەو پێنج بەرهەمەی هەناردەی عێراق کراوە، پێکهاتووە لە گۆشتی ماسی و گۆشتی مریشک و هێلکە و بەرهەمە سپیاییەکان و هەنگوین، داهاتەکەشی گەیشتووەتە 92 ملیۆن دۆلار.

بەگوێرەی داتاکان، عێراق گەورەترین هاوردەکاری بەرهەمە کشتوکاڵی و ئاژەڵییەکانی تورکیا و ئێرانە، لە ماوەی رابردووشدا وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بەشێک لە هاوردەکانی قەدەغەکرد.