3500 کاندید ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تۆمار کردووە

25 ملیۆن و 139 هەزار و 375 کەس مافی دەنگدانیان هەیە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

بۆ کێبڕکێ کردن لەسەر 329 کورسی پەرلەمانی عێراق، 3500 کەس وەک کاندید بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان ناوی خۆیان تۆمارکردووە.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، 3500 کەس ناوی خۆیان وەک کاندید بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق تۆمارکردووە. کە بڕیارە 10ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

پێشتر و لە 1/5/2021، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کردبوو کە 267 پارت و لایەنی سیاسیی بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ناوی خۆیان تۆمارکردووە،و پیشبركێ لەسەر بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق 25 ملیۆن و 139 هەزار و 375 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.