كێن ئه‌و وڵاتانه‌ی به هۆی كۆرۆناوه زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتووه؟
K24 - هه‌ولێر:
زانكۆی "جۆنز هۆپكینز"ی ئه‌مه‌ریكی دوایین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنای له جیهاندا بڵاوكرده‌وه، كه ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته زیاتر (152) ملیۆن كه‌س، سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌شی به په‌تای كۆرۆنا مردوون، گه‌یشته زیاتر له (3) ملیۆن كه‌س.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی زانكۆی "جۆنز هۆپكینز"، تا ئه‌مڕۆ ژماره‌ی تووشوبووانی كۆرۆنا له جیهاندا (152) ملیۆنی تێپه‌ڕاند و ژماره‌ی مردووانیش گه‌یشته (3) ملیۆن و (190) هه‌زار و (206) كه‌س.
به‌گوێره‌ی ئه‌و لیسته‌ی زانكۆكه بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا له ریزبه‌ندی یه‌كه‌م دێت له ژماره‌ی مردووان كه تا ئێستا (577) هه‌زار و (299) كه‌س به په‌تاكه مردوون و ژماره‌ی تووشبووانیش له‌و وڵاته گه‌یشته (32) ملیۆن و (398) هه‌زار و (650) كه‌س.
به‌رازیل له ریزبه‌ندی دووه‌مه و ژماره‌ی مردووان له‌و وڵاته گه‌یشته (406) هه‌زار و (437) كه‌س و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشته (14) ملیۆن و (725) هه‌زار و (975) كه‌س.
مه‌كسیك له ریزبه‌ندی سێیه‌م دێت، كه (216) هه‌زار و (907) كه‌س به كۆرۆنا مردوون و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشته (2) ملیۆن و (344) هه‌زار و (755) كه‌س.
هیندستان له ریزبه‌ندی چواره‌م دێت، ژماره‌ی مردوان له‌و وڵاته گه‌یشته (216) هه‌زار كه‌س و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشته (19) ملیۆن و (564) هه‌زار و (969) كه‌س.
به‌ریتانیا له ریزبه‌ندی پێنجه‌م هاتووه، كه له‌و وڵاته (127) هه‌زار و (782) كه‌س به په‌تای كۆرۆنا مردوون و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشته (4) ملیۆن و (434) هه‌زار و (157) كه‌س.
ئیتاڵیا له ریزبه‌ندی شه‌شه‌مه و ژماره‌ی مردووان به په‌تاكه گه‌یشته (121) هه‌زار و (33) كه‌س، ژماره‌ی تووشبووانیش له وڵاته گه‌یشته (4) ملیۆن و (35) هه‌زار و (617) كه‌س.
رووسیا له ریزبه‌ندی حه‌وته‌م دێت، كه ژماره‌ی مردووان به په‌تای كۆرۆنا گه‌یشته (108) هه‌زار و (675) كه‌س و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشته (4) ملیۆن و (759) هه‌زار و (902) كه‌س.
فه‌ره‌نسا له ریزبه‌ندی هه‌شته‌م دێت، كه ژماره‌ی مردووان گه‌یشته (104) هه‌زار و (867) كه‌س و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشته (5) ملیۆن و (703) هه‌زار و (505) كه‌س.
ئه‌ڵمانیا له ریزبه‌ندی نۆیه‌م دێت، كه ژماره‌ی مردووان گه‌یشته (83) هه‌زار و (111) كه‌س و ژماره‌ی تووشبوانیش گه‌یشته (3) ملیۆن و (410) هه‌زار و (821) كه‌س.
ئیسپانیا له ریزبه‌ندی ده‌یه‌می پۆلینكردنه‌كه‌ی زانكۆی "جۆنز هۆپكینز"ی ئه‌مه‌ریكی دێت، كه ژماره‌ی مردووان به په‌تای كۆرۆنا گه‌یشته (78) هه‌زار و (216) كه‌س، ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆناش له‌و وڵاته گه‌یشته (3) ملیۆن و (524) هه‌زار و (77) كه‌س.
د.ی