کۆرۆنای هیندی نرخی نەوتی دابەزاند

نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی زیاتر لە 0.7٪ دابەزی
نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - هەولێر

نرخی نەوت لە دەستپێکی مامەڵەکانی هەفتە، بە کاریگەری تەشەنەسندنی کۆرۆنا لە هیندستان دابەزی.

بە گوێرەی داتاکان، فرۆشی سوتەمەنی بۆ ناوخۆ لەلایەن کۆمپانیاکانی پاڵاوتنی سەر بە حکومەتی هیندستان، بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، هۆکاری سەرەکیشی بۆ رێوشوێنەکانی حکومەتی وڵاتەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە.

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی تەمموز بە رێژەی زیاتر لە 0.7٪ دابەزی بۆ 66.20 دۆلار، نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی حوزەیران بە رێژەی زیاتر لە 0.7٪ بۆ 63.04 دۆلار دابەزی.