عێراق لە رێگەی پڕۆژەی نوێوە بەرهەمهێنانی گاز زیاد دەکات

توانای بەرهەمهێنانی بۆ 300 ملیۆن پێ سێجای رۆژانە بەرزدەکاتەوە
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

وەزارەتی نەوتی عێراق بەشێك لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی لە بواری وزە راگەیاند و جەختدەکاتەوە، وەبەرهێنان لە ترلیۆنێک و 500 ملیار پێ سێجای بەرهەمهێنانی گازی نیشتمانی سەرکەوتوو بووە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق روونیکردەوە، چەند پڕۆژەیەکی گرنگیان جێبەجێکردووە، کە توانای بەرهەمهێنانی گاز بۆ ملیار پێ سێجای رۆژانە بەرزدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سێ پڕۆژەی وەبەرهێنانی گازی هاوتای نەوت لە پارێزگاکانی بەسرە، میسان و زیقار جێبەجێ دەکەن، بەمەش ملیارێک پێ سێجای رۆژانە بۆ سەر بەرهەمی نیشتمانی زیاد دەکرێت.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرەڕای تەحەداکان، بەڵام لە گواستنەوەی گرێبەستی مەنسووڕییەی گازی لە پارێزگای دیالە بۆ ساینۆپیک سەرکەوتوو بوونە، کە ئەو کۆمپانیا چینییە وەبەرهێنان لە گازی ئازاد دەکات و توانای بەرهەمهێنانی بۆ 300 ملیۆن پێ سێجای رۆژانە بەرزدەکاتەوە.