هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەخت لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە دەکاتەوە

"پشتیوانی لە پێکهێنانی ناوەندەکانی هەماهەنگی، بەدرێژایی هێڵەکانی بۆشایی ئەمنی نێوان هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە دەکەین"
هێزی پێشمەرگە - ئەرشیف
هێزی پێشمەرگە - ئەرشیف

K24 - هەولێر

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جەخت لەسەر پشتیوانی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبونەوەی هێرشە تیرۆرستییەکان دەکاتەوە.

وەین ماروتۆ گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر،  جەختی لەسەر پشتیوانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق، بۆ رووبەڕووبونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان و هێرشە تیرۆرستییەکان کردەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، پشتیوانی لە پێکهێنانی ناوەندەکانی هەماهەنگی، بەدرێژایی هێڵەکانی بۆشایی ئەمنی نێوان هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە دەکەین.

لەلایەکی دیکە لە کۆبوونەوەیەکی شۆڕش ئیسماعیل  وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ و ده‌یڤید ولیام راوێژكاری باڵا له‌ سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان، پرسی مه‌شق و راهێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌یان تاوتوێ کرد.