سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گه‌یشته هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن "هێمن هه‌وارمی"، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
بڕیاره حه‌لبوسی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و تاووتوێی ره‌وشی عێراق و ناوچه‌كه بكه‌ن.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی حه‌لبوسی له كاتیكدایه، واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق نزیك ده‌بێته‌وه، وه‌رگرتنی را و بۆچوونی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردیستانیش بۆ لایه‌نه‌كانی عێراق گرنگه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كار بۆ دوای هه‌ڵبژاردن بكات.