"دۆخی په‌روه‌رده و خوێندن له عێراق به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات"
K24 - هه‌ولێر:
لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندن له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، (90%)ی ئه‌و بڕوانامانه‌ی قوتابیان خوێندنی باڵا له ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌ده‌ستیان هێناوه، "ساخته"ن.
ریاز مه‌سعودی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندن له په‌رله‌مانی عێراق له لێداونێكی بۆ رۆژنامه‌ی "سه‌باح" گوتی: "ئه‌و بڕوانامانه‌ی له دوای ساڵی (2003)ه‌وه قوتابیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له رێگه‌ی پاره‌وه به‌ده‌ستیان هێناوه و راسته‌قینه نین و له‌و زانكۆیانه‌وه هاتوون، كه باوه‌ڕپێكراو نین.
مه‌سعودی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، خوێندنی ئه‌لیكترۆنی له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێدنی باڵا پشتی پێده‌به‌سترێت، له‌گه‌ڵ ره‌وشی كۆرۆنا گونجاوه و به شێوه‌یی به‌رنامه‌یه‌كی زانستی له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه به‌رده‌ستخراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دۆخی په‌روه‌رده و خوێندن له وڵات به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات، كه عێراق به‌هۆی شه‌ڕ و قه‌یرانه‌كانه‌وه، له "دۆخی په‌روه‌رده تووشی كاره‌سات بووه، به‌ڵام به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه، هێنده‌ی دیكه‌ی قه‌یرانه‌كه‌ی قووڵتر كردووه‌ته‌وه.
مه‌سعودی ئاشكرای كرد، ئه‌و دۆخه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر ره‌وشی خوێندن له قوتابخانه و زانكۆكان درووستكردوووه، كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی لاواز له رووی زانستییه‌وه درووست ببێت.
ئاشكرایشی كرد، پێویسته "به‌نامه‌یه‌كی ستراتیژی تایبه‌ت" بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ره‌وشی خوێندن دابڕێژرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عێراق خاڵییه له پلانی ستراتیژی په‌روه‌رده‌یی و به‌ره‌و لاوازی په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیری ده‌ڕوات.
به پێی ئاماره‌كانی رێخراوی "یونیسێف"، له عێراق (3.2) ملیۆن منداڵ كه له ته‌مه‌نی خوێندن، له‌ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌كانن، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و شه‌ڕه یه‌ك له‌دوی یه‌كانه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌و وڵاته بوونه‌وته‌وه، سیسته‌می خوێندن داڕماوه، له‌كاتێكدا له رابردوو به باشترین سیسته‌می خوێندن له ناوچه‌كه هه‌ژمار ده‌كرا.
له عێراق بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندن كه‌متر له (6%)ی بودجه‌ی نیشتمانی بۆ ته‌رخانكراوه، به‌مه‌ش عێراق له‌سه‌ر ئاستی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان له نزمترین ئاستدایه.
د.ی