لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی کوردستان مزگەوتی گەورەی سلێمانی نۆژەن دەکرێتەوە
K24 - ههولێر:
لهسهر راسپاردهی "مهسرور بارزانی"، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، مزگهوتی گهورهی سلێمانی نۆژهن دهكرێتهوه، بۆ ئهو مهبهستهش "پشتیوان سادق" وهزیری ئهوقاف و "ههڤاڵ ئهبوبهكر"، پارێزگاری سلێمانی، سهردانی مزگهوتهكهیان كرد.
د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئهمڕۆ دووشهممه (3ی ئایار/ مایۆی 2021)، سەردانی مزگەوتی گهورهی سلێمانی كرد، كه به مزگهوتی "کاک ئەحمەدی شێخ" ناودهبرێت، له سهردانهكهدا بەشەکانی مزگەوتەکەی بەسەر کردەوە.
دواتریش له كۆنگرهیهكی رۆژناوانیدا، وەزیری ئەوقاف رایگەیاند لەسەر راسپاردە و فەرمانی بەرێز "مسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی کوردستان، مزگەوتی گەورەی سلێمانی نۆژەن دەکرێتەوە و کەموکوڕییەکانی چارەسەر دەکرێن.
مزگەوتی گەورەی سلێمانی (مزگەوتی کاک ئەحمەدی شێخ) یەکێکە لە رەمز و سومبولە جوانەکانی کوردستان بەگشتی و شاری سلێمانی بەتایبەتی، رۆژانە ھەزاران کەس بۆ نوێژ و خواپەرستی و دوعاکردن رووی تێدەکەن، "کاک ئەحمەدی شێخ" یەکێکە لە زانا و کەسایەتییە ناوداره ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان، چەندین دەستنووسی خۆی ھەیە، کە تێیدا رێنوێنی و ئامۆژگاری و فەرمانکردن بە چاکە و رێگریکردن لەخراپە.
مزگەوتی "کاک ئهحمدی شێخ" لەلایەن "ئیبراھیم پاشای بابان" دروستکراوە، کە دروستکەری شاری سلێمانی بووە، گەورەترین و بەناوبانگترین مزگەوتی شارەکەیە، یەکەم مامۆستاشی "شێخ مارفی نۆدێی" بووە، ئەمە وێڕای ئەوەی مەڵبەندێکی ئایینی بووە و شوێنی وەرچەرخان و شۆڕشی میللەتەکامان بووە، ھەر له مزگەوتەکەدا ئارامگای "کاک ئەحمدی شێخ" و "شێخ مهحموودی نەمری" لەوێدا نێژراون.
ھەر لەمیانی وتەکانیدا، وەزیری ئەوقاف رایگەیاند، لەپێناو پاراستنی کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی، ھەروەھا بۆ گرنگی پێدانی لایەنی زانستی پاراستنی کتێبخانەکە، کە خاوەنی ھەزاران دیکۆمێنت و دەستنووسی تێدایە، سەروەتێکی نیشتمانی ئایینی کولتووری دەژمێردێت، ئێستا وەزارەتی ئەوقاف لە رێگەی لێژنەیەکی پسپۆڕەوە سەرجەم دەستنووسەکانی کتێبخانە بەشێوەیەکی زۆرباش چاک دەکاتەوە و لە لەناوچوون دەیانپارێزێت.
به گوێرهی راگهیاندنی وهزارهتی ئهوقاف، باڵاخانەیەکی شایستە و گونجاویش لە رێگەی وەبەرھێنانی ئەوقافەوە دروست دەکرێت، ئەمەش دەبێتە ناوەندێکی گرنگی توێژینەوە و ئەکادیمی شارستانی لەھەرێمی کوردستان.
د.ی