ئاستی ئاوی فورات پێنج مه‌تر دابه‌زیوه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌ری به‌نداوه‌كان له باكوور و خۆرهه‌ڵاتی فورات، رایگه‌یاند،بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژوویدا ئاوی رووباری فورات به‌و ئاسته كه‌مبكات و به به‌رزی 5 مه‌تر و 20 سانتیمه‌تر كه‌م ببێته‌وه.
محه‌مه‌د ته‌ربووش، به‌ڕێوبه‌ری به‌نداوه‌كان گوتی: به گوێره‌ی رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی نێوان سووریا و عێراق و توركیا، پێویسته له هه‌ر چركه‌یه‌كدا 500 مه‌تر سێجا ئاو بگاته سووریا و عێراق.
روونیشیكرده‌وه، به‌لانی كه‌م 3 ملیۆن هاووڵاتی سووریا ئاسایشی خۆراكیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و ژیانیان له مه‌ترسیدایه.