وێڕای مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنای هیندی جارێكی دیكه نرخی نه‌وت به‌رز بووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
وێڕای ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای هیندی كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان دایناوه و تا راده‌یه‌ك نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیبوو، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه نرخه‌كه‌ی له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه له نرخی نه‌وت، به‌هۆی زیادبوونی خواستی وڵاتانی جیهانه له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی، له دیارترینیشان چین و ئه‌مه‌ریكا.
وه‌ك ئه‌و ئاژانسه ئاماژه‌ی پێدا، له دوایین گرێبه‌سته‌كانی داهاتوودا نرخی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی 1% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 67 دۆلار و 51 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا به 64 دۆلار و 35 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له‌و باره‌یه‌وه لویز دیكسۆن، شرۆڤه‌كار له "ریستارت ئینێرجی" گوتی: "بۆ ئێستا نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی دۆخی هیندستان رێگره له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخی نه‌وت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وێڕای دابه‌زینی خواستی هیندستان له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی، پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند مانگی داهاتوودا جارێكی دیكه نرخه‌كه‌ی بگاته‌وه سه‌رووی 70 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك".
چاوه‌ڕێش ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ بووژانه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و چین گه‌وره‌ترین به‌كارهێنه‌ری نه‌وت بن له جیهاندا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا نرخی نه‌وتی برێنت به رێژه‌ی 30% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بڕیاری رێكخراوی ئۆپیك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی رۆژانه، كه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی ئه‌و په‌تایه و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ره‌وتی ئابووری جیهان، خواست له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی كه‌مبووه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی وزه نزمترین ئاستی چه‌ند ساڵی رابردوو تۆمار بكات.
H.B