كهمپی هۆل بووهته بۆمب و پهرهسهندنی توندوتیژییهكان ئهگهری تهقینهوهی خێراتر دهكهن
K24 – ھەولێر:
روانگهی سووریا بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگهیاند، له سهرهتای ئهمساڵهوه 41 كهس له كهمپی هۆل كوژران و بهرزبوونهوهی ژمارهی حاڵهتهكانی توندوتیژیش به مهترسیدار وهسفدهكرێت و ئهگهری ئهوه له ئارادایه رهوشی ئهمنی كهمپهكه لهدهست دهربچێت.
ھەرچەندە لەمانگی نیسانی رابردوو تەنھا یەك كردەی كوژران لە كەمپەكەدا ئەنجامدراوە، بەڵام ئەو حاڵەتەی "پشێوی" و "لەدەستدەرچوونی رەوشی ئەمنی" كە رێكخراوی داعش ھۆكاری بوو، ھێشتا باڵی بەسەر كەمپەكەدا كێشاوە و بووەتە "بۆمبێكی دانراو" و جیھان فەرامۆشی كردووە.
كەمپەكە، كە دەكەوێتە پارێزگای حەسەكە لە نزیك سنووری سووریا- عێراق 62 ھەزار كەس دەگرێتە خۆی لە ئاوارەكانی سووریایی و پەنابەرانی عێراقی، كە لەنێوانیاندا خێزانی چەكدارانی داعشیش ھەن، ئەمە جگە لە چەند ھەزارێك لە خێزانەكانی چەكدارانی بیانی، كە لە بەشێكی تایبەت دان و لە ژێر چاودێری توندی پاسەواناندان، بەپێی قسەكانی بەرپرسانی ھێزەكانی ئاسایش سەر بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر.
لەوەتەی لە ئایاری 2019 دەوڵەتی داعش لەناوبراوە، كورد داوا لە دەوڵەتان دەكات ھاووڵاتییە گیراوەكانی خۆیان لە كەمپەكان ببنەوە یان دادگایەكی نێودەوڵەتییان بۆ درووستبكەن، بەڵام تەنھا ھەندێك دەوڵەتی ئەوروپایی ژمارەیەك لە منداڵەكانیان بردوونەتەوە و ھەندێك دەوڵەتی دیكەش ژمارەیەكی كەمیان لە خێزانەكان بردوونەتەوە.
لە راپۆرتێكدا، كە گەیشتووەتە نەتەوە یەكگرتووەكان، "ئەو حاڵەتانە بەرچاو كەوتوون كە بەرەو توندڕەوی دەڕۆن و مەشق دەكەن و پارە كۆدەكرێتەوە و ھانی ئەنجامدانی كردەوە دەدەن لە دەرەوە و ھەندێك لە گیراوەكان ھۆل بە دوا شوێنەواری خەلافەت" دەزانن، وەك راپۆرتی ئاژانسی فرانس پرێس باسیكردووه.
"دەوڵەتۆكەی ھۆل"
روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ كەمپی ھۆل بە "دەوڵەتۆكەی ھۆل" وهسف دهكات. بەتایبەتی دوای ئهوهی چهندین كردهوهی تیرۆریستی له كهمپهكه روویاندا و بهرپرسان و كارمهندانی ئاسایشی بهڕێوبهرایهتی خۆسهریان كرده ئامانج.
روونیشیكردەوە، ئەو رەوشە بووەتە ھۆی كوژرانی 42 كەس، لە نێوانیاندا دوو كارمهندی ئاسایش ھەن و 31 كەسیش لە پەنابەرە عێراقییەكانن لە نێوانیاندا منداڵ و ئافرەت ھەن و 11 كەسەكەی دیكەش سووریاییەكانی ناو كەمپەكەن و لە نێوان ئەوانیشدا منداڵێك و سێ ئافرەت ھەن.
روانگە ترسی لەوە ھەیە، ئەوەی لە كەمپی ھۆل روو دەدات، ببێتە مایەی گەڕانەوەی "پشێوی بۆ ناوچەكە". ئاماژەشیكردووە، لەوانەی ئەو تەنگژەی كەمپەكە كاریگەری لەسەر ناوچەكە و تەواوی جیھان بكات.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و رێكخراوەكانی نێودەوڵەتی داوایان كردووە كار بكرێت بۆ "راگرتنی ئەو تاوانانە و ئەو پێشێلكارییانەی.. لە لایەن رێكخراوی داعشەوە ئەنجامدەدرێن و دادگایەكی تایبەتمەند بۆ دادگاییكردنیان دابمەزرێنرێت".
لە مانگی نیسانی رابردوودا هێزهكانی سووریای دیموكرات رایانگەیاند، 125 ئەندامی رێكخراوی داعشیان لە نێو كەمپەكدا دەستگیركردووە دوای ئەوەی كاری توندوتیژی و كردەوەی تیرۆر و كوشتن زیادیكرد لە كەمپەكەدا.
"لە یەكترنزیكبوونەوەی نێودەوڵەتی"
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا، كینێت ماكنزی، لە میانی ھەفتەی رابردوو لە كۆڕێكی بەڕێگای ئینتەرنێتەوە گوتی: "ناكرێت باس لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كەمپی ھۆل لە سووریا بكرێت به بێ ئهوهی له ئاستی نێودهوڵهتی لهیهكتر نزیكبوونهوهی وڵاتان نهیهته ئاراوه.
لە میانی كۆڕێكدا بەناوونیشانی "كارە بەراییەكانی ستراتیجییەتی ئەمەریكا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی دەبنەوە" ماكنزی نیگەرانی خۆی دەربڕی لەبارەی "ئایندەی پەنابەران و ئاوارەكان لە ناوچەی بەرپرسیارییەتی خۆی، وەك كەمپی ھۆڵ لە سووریا، كە ئەم كەمپە بە ھەزاران لە ژن و منداڵانی كەسانی تێوەگلاو لەگەڵ رێكخراو داعش لە بیانییەكان لەخۆدەگرێت".
ماكنزی لە لێداوانەكانی پێشوویدا گوتبووی، ھەرچەندە داعش لە ناوچەكەدا تێكشكاوە، بەڵام ھەندێك لە چەكدارانی ھێشتا لە ناوچەكانی نێوان سووریا و عێراق ھەن.
سەرچاوە: "الحرة"