بلینكن: بە توندی وەڵامی ههر هێرشێك دهدهینهوه كه له ئهفغانستان بكرێته سهر هێزهكانمان
K24 – ھەولێر:
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، ئەنتۆنی بلینكن، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكان "رێكاری توند" دەگرێتەبەر، ئەگەر ھێزەكانی ئەمەریكا لە ئەفغانستان دووچاری ھێرش بوونەوە.
لە میانهی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بلینكن گوتی: واشنتن "نیازی وایە بەردەوام بێت لە پشتیوانیكردنی ئەفغانستان".
گوتیشی: "ئێمە لە ئەفغانستان دەكشێینەوە، بەڵام لە رووی دیپلۆماسییەوە بە ھەماھەنگیكردن لەگەڵ ھاوپەیمانانمان كارا دەبین".
ئاماژەشیكرد، ویلایەتە یەكگرتووەكان بهرلهوەی بڕیاری كشانەوە لە ئەفغانستان بدات بە تێروتەسەلی لەگەڵ ھاوپەیمانانی لە ناتۆ راوێژی كردووە ".
ئەمەریكا رۆژی 30ی نیسان بەپێی پلانی سەرۆكی ئەمەریكا، جۆ بایدن، دەستی بە كشاندنەوەی ھێزەكانی لە ئەفغانستان كرد.
لە 29ی شوباتی 2020 ئەمەریكا بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەو كات، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان لە دەوحە، یەكەم رێككەوتنی ئاشتیان لە نێوان ھەردوو لا واژووكرد. بەپێی رێككەوتنەكە ھێزە بیانییهكان لە ئەفغانستان دوای 14 مانگ واتە لە 1ی ئایاری 2021 دەبێت بكشێنەوە و دانوستانی ناوخۆیی لە دەوحە دەستپێبكات، ئهمهش دوای ئەوەی لەگەڵ حكومەتی ئەفغانستان لهسهر گۆڕینەوەی دیلەكان رێكدهكهون.
بەڵام ئیدارەی بایدن لەم دواییەدا رایگەیاند، نیازی وایە كاری كشانەوە لە 11ی ئەیلوول تەواو بكات، ئەمەش بووە مایەی كاردانەوەی توند لە لایەن بزووتنەوەی تاڵیبان و ھەڕەشەی كشانەوەی لە رێككەوتنی ئاشتی كرد.