هێبیرنیان بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژوودا بووه پاڵه‌وانی جامی سكۆتلاندا
یانه‌ی هێبیرنیان به راهێنه‌رایه‌تی (ئالان ستوبس) سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره و مێژوویی له فیناڵی جامی سكۆتلاند له‌سه‌ر ئه‌ستۆی گلاسكۆ رێنجه‌رز به‌ده‌ستهێنا و یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ برده‌وه.
له خوله‌كی 3ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه، ئه‌نتۆنی ستۆكس گۆڵی یه‌كه‌می بۆ هێبیرنیان تۆماركرد، دواتر كینی میله‌ر له خوله‌كی بیست و حه‌وت ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ گلاسكۆ یه‌كسان كرده‌وه.
له نیوه‌ی دووه‌مدا ئاندی هالیدای له خوله‌كی 64 گۆڵی دووه‌می بۆ گلاسكۆ تۆماركرد، دواتر ئه‌نتۆنی ستۆكس ئه‌نجامه‌كه‌ی راست كرده‌وه، پێش ئه‌وه‌ی داڤید گرای له دوا خوله‌كدا گۆڵی سه‌ركه‌وتن بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماربكات.
به‌مه‌ش هێبیرنیان بۆ یه‌كه‌مجار له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1902 جامی سكۆتلاندی به‌رزكرده‌وه.