پۆسته‌به‌ری رێكخراوی داعش له‌ كه‌ركووك ده‌ستگیر كرا

"كاری گواستنه‌وه‌ی له‌ نێوان شانه‌ نووستووه‌كان و حه‌شارگه‌ی چه‌كدارانی داعش كردووه‌"
ده‌ستگیركردنی چه‌كدارێكی داعش، ئه‌رشیڤ
ده‌ستگیركردنی چه‌كدارێكی داعش، ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق رایگه‌یاند، پۆسته‌به‌ری رێكخراوی داعشیان له‌ ناوچه‌ی "زاب"ی قه‌زای حه‌ویجه‌ی پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیر كرد.

هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا روونكرده‌وه‌، تۆمه‌تبارێكیان به‌پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری له‌ ناوچه‌ی "زاب" له‌ قه‌زای جه‌ویجه‌ی كه‌ركووك ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ وه‌ك پۆسته‌به‌ر كاری كردووه‌ له‌نێوان شانه‌ نووستووه‌كان و حه‌شارگه‌ی چه‌كدارانی داعش.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێزی (14)ی هه‌واڵگری سه‌ربازی و هێزی یه‌كی لیوای پیاده‌ توانیان تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ناوچه‌ی دیاریكراو ده‌ستگیربكه‌ن و به‌پێی مادده‌ی (4)ی تیرۆر رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه‌.

هاوكات پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، شەوی رابردوو، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشییان کردە سەر بنکەیەکی حەشدی شەعبی لە گوندی بەشیری سەر بە ناحیەی تازەخورماتوو، لە ئاکامدا چەکدارێکی حەشد کوژراوە و دووی دیکەش برینداربوون.

 

د.ی