نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە

نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 67 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت
نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24  - هەولێر

سەرەڕای نیگەرانییەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام نەوت توانیوویەتی پارێزگاری لە نرخەکەی بکات لە بازاڕەکان، لە سەرەتای مامەڵەکانی ئەمڕۆش نرخی نەوت بە جێگری مایەوە.

لەگەڵ دەستپێکی دانیشتنە داراییەکانی بازاڕەکانی ئاسیا نرخی نەوت توانی لە ئاستە بەرزەکەی خۆی بمێنێتەوە، یەک بەرمیل نرخی نەوتی خاوی برێنت لە کاتژمێر 8:15 خولەک بە کاتی هەولێر لە ئاستی 67 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساسیش لە ئاستی 64 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

شارەزایانی بازاڕی دارایی پێیان وایە، مانەوەی نرخی نەوتی خاوی تێکساس لە سەروو ئاستەکانی 62 دۆلار، پاڵپشتی بەرزبووەنەوەی بەهای ئەو کاڵایە بەهێزتر دەکات.

م.ه