دوای (27) ساڵ هاوسه‌رگیری "بیل گه‌یتس" له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی، بیل گه‌یتس و هاوسه‌ره‌كه‌ی "میلیندا" رایانگه‌یاند، گه‌یشتوونه‌ته بڕیاری لێكجیابوونه‌وه، له‌كاتێكدا ماوه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان (27) ساڵی خیاند و به‌یه‌كه‌وه چه‌ندین كاری خێرخواییان كردووه و تا ئێستا به‌بڕی (53.8) ملیار دۆلار به‌شدارییان له هه‌ڵمه‌ته خێرخوازییه‌كان كردووه.
بیل و میلیندا له به‌یاننامه‌یه‌كدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر گوتیان: "دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كی قووڵ و هه‌وڵێكی زۆر بۆ چاره‌سه‌ركردنی په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان، بڕیارمان دا كۆتایی به هاوسه‌رگیرییه‌كه‌مان بهێنین".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "به‌یه‌كه‌وه (3) منداڵمان په‌روه‌رده كرد، دامه‌زراوه‌یه‌كی خێرخوازیمان دامه‌زراند، كه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، هه‌موو خه‌ڵك به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه بژین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "به بڕواوه له‌سه‌ر كاره‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بین، به‌ڵام پێمانوانییه وه‌كو دوو هاوسه‌ر له‌و قۆناغه‌ی ژیانماندا به‌رده‌وامین".
بیل و میلیندا له ساڵی (2000)ه‌وه رێكخراوێكی خێرخوازییان به ناوی "دامه‌زراوه‌ی بیل و میلیندا گه‌یتس" دامه‌زراندووه، له‌و كاته‌وه تا ئێستا (53.8) ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكیان بۆ كاری خێرخوازی خه‌رج كردووه، به تایبه‌تی له ده‌ستپێشخه‌ری كه‌رتی ته‌ندروستی جیهانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری.
به‌گوێره‌ی لیستی "فۆربه‌س" بۆ ساڵی (2021)، بیل گه‌یتس، له پله‌ی چواره‌می ملیاردێره‌كانی جیهان دێت، كه سه‌رمایه‌كه‌ی ده‌گاته (124) ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
بیل (65 ساڵ) و میلیندا (56 ساڵ) له ساڵی (1987) له كۆمپانیای "مایكرۆسۆفت" یه‌كتریان ناسی، كه "بیل" كۆمپانیاكه‌ی بنیاد ناوه و له هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه‌شه، سه‌ره‌تا میلیندا وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر له‌و كۆمپانیایه كاری كردووه و دواتر بووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌رهه‌مهێنانی زانیاری، به‌ڵام هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان له ساڵی (1994) له هاوای ئه‌نجام دا.
د.ی