عێراق پشکەکانی ئیکسۆن مۆبیل دەکڕێتەوە

وەزیری نەوتی عێراق باسی کڕینەوەی پشکەکان دەکات
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرای کرد، هەوڵدەدەن لە رێگای کۆمپانیای نەوتی باشوور، پشکەکانی کۆمپانیای ئیسکۆن مۆبیل لە کێڵگەی نەوتی رۆژئاوای قوڕنە بکڕنەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەزارەتەکەیان لە لێکۆڵینەوەدایە لەسەر دەستخستنی نەوتی بەسرا بە کڕینی پشکەکانی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیلی ئەمەریکی.

ئاماژەی بەوەشکرد "پێشبینی دەکەین خەرجی گەشەپێدانی کێڵگەی گازی سرووشتی مەنسورییە کە دەکەوێتە نزیک سنووری ئێران، 2.1 ملیار دۆلارە".

هەروەها لەبارەی گفتووگۆکان لەبارەی گەشەپێدانی کێڵگەی گازی عەکاس لە رۆژئاوای عێراق گوتی "هەریەک لە کۆمپانیاکانی تۆتاڵی فەرەنسی و شێڤرۆنی ئەمەریکی نزیکترین لە گرێبەستی گەشەپێدانی ئەو کێڵگە گازییە".

بەپێی پلانی وەزارەتی نەوتی عێراق، حکومەتی عێراق نیازی وایە بە بڕی 3 ملیار دۆلار وەبەرهێنانەکانی لە کێڵگەی گازی سرووشتی بەسرا زیاد بکات لە 5 ساڵی داهاتوو، ئەمەش دەبێتە هۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بە رێژەی 40٪ و رۆژانەش توانای بەرهەمهێنانی گازی سرwوشتی لەو کێڵگەیە بەرزدەبێتەوە بۆ 1.4 ملیار پێ سێجا.

م.ە