ئه‌وروپا سنوور به رووی گه‌شتیاران ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا رێنمایی وڵاته ئه‌وروپییه‌كان ده‌كات، رێكاره تونده‌كانی كۆرۆنا بۆ گه‌شتیاره بیانییه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه، به تایبه‌تی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی پێدانی ڤاكسین له وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماژه‌یان به‌وه كرد، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه رێكاره تونده‌كانی كۆرۆنا بۆ گه‌شتیارن كه‌مبكرێته‌وه.
به‌رپرسانی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا روونیانكرده‌وه، سنووری یه‌كێتی ئه‌وروپا له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یران به رووی گه‌شتیاران ده‌كرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌یشتینه رێككه‌وتن.
ئاماژه به‌وه كراوه، كه وه‌رگرتنی هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا یه‌كێك له‌و مه‌رجانه ده‌بێت، كه رێگه به‌گه‌شتیاران بدرێت بێنه ئه‌وروپا، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌مه به فه‌رمی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ئۆرسێلا ڤۆن دێر لاین، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا له تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه، كه‌رتی گه‌شتیاری له رێگه‌ی سنووركانمانه‌وه زیندوو بكه‌ینه‌وه، بۆیه پێشنیاز ده‌كه‌ین، پێشوازی له‌و گه‌شتیارانه بكرێت، كه هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا روونیشكرده‌وه، پێشنیازمان كردووه، میكانیزمی باری له‌ناكاو تایبه‌ت به یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆتایی پێبهێنرێت.
د.ی