زێدان چه‌كه‌ كاریگه‌ره‌كه‌ی بۆ دژی چێڵسی بۆ گه‌ڕایه‌وه‌

زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید

ڤاڵڤێردی ناوه‌راستكاری ئۆروگوایی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا رزگار بوو.

ئه‌مڕۆ به‌یانی 4 ئاداری 2021، ئەنجامی دوایین پشکنینی ڤاڵڤێردی نێگه‌تیڤ دەرچوو، ئەم یاریزانە لەگەڵ ریال مەدرید گەشتی لەندەن دەکات کە بڕیارە سبەی لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ ببنەوە میوانی یانەی چێڵسی. له‌نده‌نی

ڤاڵڤێردی کە زیاتر لە 10 رۆژە بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا لە ریال مەدرید دابڕاوە دوێنێ پشکنینی کۆرۆنای بۆ کراو دەرکەوت کە هێشتا چاک نەبووەتەوە، بەڵام ئەم یاریزانە ئەمڕۆ پشکنینی نوێی بۆ کرا و لە ئەنجامدا پشکنینیکەی نێگەتیڤ دەرچوو، دەرکەوت کە لە کۆرۆنا رزگاری بووە و دەتوانێت لەگەڵ شاندی یانەکەی گەشتی لەندەن بکات.

زیدانی راهێنەریش پێکهاتەی تیپەکەی بۆ ئەم یارییە بڵاو کردەوەو هەریەکە لە ڤاڵڤێردی و رامۆس و مارسێلۆش بانگهێشت کراون.