ڤاكسینی كۆرۆنا به هه‌ردوو شیوه‌ی حه‌ب و دڵۆپه‌ی لووت به‌رهه‌م ده‌هێنرێت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "وۆل سترێت ژۆرنال" بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیا و تاقیگه حكومییه‌كانی ده‌رمان له ئه‌مه‌ریكا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن، په‌ره به ڤاكسینی كۆرۆنا بده‌ن، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌سه‌ر هه‌ردوو شێوه‌ی حه‌ب و دڵۆپاندن له رێگه‌ی لووته‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاسانتر هه‌ڵده‌گیرێت، به‌راورد به‌و ڤاكسینانه‌ی ئێستا هه‌یه و له رێگه‌ی ده‌رزیلێدانه‌وه به‌كاردێت.
كۆمپانیاكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و دوو جۆره ڤاكسینه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆرتر به‌رگری درووست بكه‌ن و زیاتریش كاریگه‌رییان به‌رامبه‌ر به كۆرۆنا گۆڕاوه‌كان هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یارمه‌تیده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا به‌سه‌ر په‌تاكه‌دا زاڵ بین.
ئه‌و ڤاكیسنانه‌ی ئێستا له ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌م هاتوون و به‌كاردێن، هه‌ردوو ڤاكسینی "فایزه‌ر" و "مۆدیرنا"ن، كه پێویستییان به پله‌یه‌كی گه‌رمی زۆر نزم هه‌یه، تا هه‌ڵبگیرێت و بگوازرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و دوو ڤاكسینه نوێیه‌ی كۆرۆنا، كه له شێوه‌ی حه‌ب و دڵۆپه‌ی لووت به‌رده‌ست ده‌بێت، ئه‌و به‌ربه‌ستانه ده‌بڕێت و هه‌موو وڵاتان ده‌توانن به‌ده‌ستی بهێنن، ته‌نانه‌ت ده‌توانرێت به ئاسانی بۆ شوێنه گه‌رمه‌كانیش بگوازرێته‌وه.
زۆربه‌ی ئه‌و ڤاكسینانه‌ی كۆرۆنا ئێستا له جیهان هه‌یه، به شێوه‌ی ده‌رزیلێدان به‌كاردێن، به‌ڵام ئه‌و دوو ڤاكسینه‌ی كۆرۆنا، یه‌كێكیان حه‌به و له رێگه‌ی ده‌مه‌وه به‌كاردێت، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان له حه‌وت پێكهاته درووستكراوه و له رێگه‌ی لووته‌وه به‌كاردێت.
هه‌ر چه‌نده ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ئه‌و دوو جۆره ڤاكسینه‌ی كۆرۆنا به‌رهه‌م ده‌هێنن، پێشتر ئه‌زموونیان له‌و بواره كه‌مه، به‌ڵام ئاشكرایان كرد، ره‌نگه له كۆتایی ئه‌مساڵ یان له ساڵی (2022) به‌رده‌ست بێت.
د.ی