هه‌فته‌ی داهاتوو پرۆسه‌ی كوتان له ژه‌می دووه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئاسۆ حه‌وێزی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم به كوردستان24ی راگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو پڕۆسه‌ی كوتان له ژه‌می دووه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌ست پێده‌كات.
د. ئاسۆ حه‌وێزی گوتی: ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینی "فایزه‌ر"یان وه‌رگرتووه، ده‌توانن له یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه سه‌ردانی بنكه تایبه‌ته‌كانی ڤاكسین بكه‌ن، بۆ وه‌رگرتنی ژه‌می دووه‌می ئه‌و ڤاكسینه.
به‌گوێره‌ی سه‌نته‌ری خۆپارێزی و نه‌خۆشییه درمه‌كان له ئه‌مه‌ریكا، پێویسته ماوه‌ی كوتان به ڤاكسینی كۆرۆنا له نێوان هه‌ردوو ژه‌مدا كه‌متر نه‌بێت له (3) هه‌فته، ئه‌گه‌ر تا ئه‌وكاته ڤاكسینه‌كه به‌رده‌ست بێت، به‌ڵام له‌حاڵه‌تی به‌رده‌ست نه‌بوون، ده‌توانرێت ماوه‌ی پێدانی هه‌ردوو ژه‌مه‌كه (6) هه‌فته بێت.
یه‌كه‌م كاروانی ڤاكسینی "فایزه‌ر" له سه‌رتای مانگی نیسان گه‌یشته عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، كاروانێكی دیكه‌ی ڤاكسینی "فایزه‌ر" گه‌یشتووه‌ته عێراق و هه‌رێمی كورستان، بۆیه هه‌فته‌ی داهاتوو كوتان به ڤاكسینی "فایزه‌ر" ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
د. ئاسۆ حه‌وێزی روونیكرده‌وه، له هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا هه‌ر سێ جۆر ڤاكسینی "فایزه‌ر"ی ئه‌مه‌ریكی، "سینۆفارم"ی چینی و "ئه‌سترازینیكا"ی به‌ریتانی به‌كارهاتووه و (64) هه‌زار ژه‌مه ڤاكسین‌یش له هاووڵاتیان دراوه.
به‌گوێره‌ی سیستەمی تۆمارکردنی پێشوەختە بۆ كوتان به ڤاكسینی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، پێویسته هاووڵاتیان ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن، تا له‌كاتی به‌رده‌ست واده‌ی كوتانه‌كه‌یان بۆ دیاری بكرێت و په‌یوه‌ندییان پێوه بكرێت.
د.ی