په‌رله‌مانی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه بۆ دانیشتنی رۆژی چوارشه‌ممه زیاد ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، خاڵێكی دیكه بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره (12)ى ئاسایی رۆژی چوارشه‌ممه (5ی ئایار/ مایۆی 2021) زیادكراوه، كه ته‌وه‌ره‌كه خوێندنەوەی یەكەمه بۆ پڕۆژەیاسای (دادگای تاوانكاری تایبەتمەند بەتاوانەكانی داعش لە هەرێمی كوردستان).
بڕیاره دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له كاتژمێر (11) پێشنیوه‌ڕۆ بێت، جگه له‌م ته‌وه‌ره‌ی ئه‌مڕۆ زیادكراوه، (3) ته‌وه‌ری دیكه له‌خۆبگرێت و خوێندنه‌وه بۆ (3) پێشنیازه یاسا بكرێت، هه‌روه‌ها خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی په‌رله‌مانتار "لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی" په‌یوه‌ست به "وزه‌ی خۆر وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌هه‌رێمی كوردستان"، له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای "وه‌زاره‌تی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان" بكرێت.
د.ی