مێسی بۆ یهكهمجار ئهم كارهی كرد و رهنگه سزاش بدرێت
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی يانهی بارسێلۆنا بۆ ئێوارەخوانێک بانگێشتی سەرجەم یاریزانانی یانەکەی بۆ ماڵی خۆی کرد و ئەمەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
مێسی بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر ئاتڵێتیکۆ مەدرید کە بە یارییەکی چارەنووسساز دادەنرێت سەرجەم یاریزانانی یانەکەی بانگهێشتی ماڵەکەی خۆی کرد و لە ئێوارە خوانێک کۆبوونەوە، مەبەستیش لەم کۆبوونەوەیە هاندانی سهرجەم یاریزانەکانە بۆ ئەوەی زیاتر یەکگرتوو بن و بتوانن نازناوی ئەم وەرزەی لالیگا ببەنەوە.
بەڵام ئەم کۆبوونەوەیە کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و بەهۆی شکاندنی پڕۆتۆکۆڵی لالیگا بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا بڵاوکرایەوە کە یاریزانانی بارسێلۆنا و یانەکە لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێن، بەڵام بارسێلۆنا رایگەیاند یاریزانەکانی بە هیچ شێوەیەک پڕۆتۆکۆڵەکانیان نەشکاندووە و بەپێی رێنمانییەکان لە باخچەی ماڵەکەی مێسی کۆبوونەتەوە.
مێسی لەوەتەی یاریزانی برسێلۆنایە یەکەمینجارە سەرجەم یاریزانانی یانەکەی بانگهێشتی ماڵەوە دەکات.