پاڵپشت بە فەرمانی سەرۆکی حكومه‌ت مینحه‌ی مانگانه‌ی (639) زیندانی سیاسی خه‌رج ده‌كرێت

"وردبینی و پێداچوونەوە بە لیستی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی كراوه‌ و ئه‌مه‌ وه‌جبه‌ی یه‌كه‌مه‌"
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

K24- هه‌ولێر:

به‌ پێی نووسراوی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (4ی ئایار/ مایۆی 2021) ده‌ركراوه‌، پاڵپشت بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، مینجه‌ی مانگانه‌ی (639) زیندانی سیاسی خه‌رج ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌، كه‌ واژووی "عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود"ی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی له‌سه‌ره‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، پاش وردبینی و پێداچوونەوە بە لیستی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی بریاردرا بە "بەردەوامبوون و خەرجکردنی مینحەی مانگانەی (639) زیندانی سیاسی وەک وەجبەی یەکەم".

نووسراوی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
نووسراوی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان

 

د.ی