نرخی بەرمیلێك خامی برێنت گەیشتە زیاتر لە 96 دۆلار
K24 – ھەولێر:
نرخی خامی برێنت بەرزبوویەوە و گەیشتە 69.4 دۆلار و گرێبەسەتە دواخراوەكانی خامی برێنت نزیكەی 68.33 دۆلاری بۆ ھەر بەرمێلێك تۆماركرد، هەروەھا گرێبەستەكانی دواخراوی خامی رۆژئاوای تهكساسی ناوەڕاست بەرزبووەوە بۆ 65.18 دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێك.
ئەمڕۆ سێشەممە، شرۆڤهكارانی بازاڕی نهوت باسیان لهوهكرد، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پشت ئهستووره بە مەزندە و ئەگەری زیادبوونی خواست لەسەر سووتەمەنی لە ئهمهریكا و ئەوروپا. ھەر یەك لە ویلایەتی نیۆیۆرك و نیۆجێرسی و كۆنێتێكت ئامادەكاری دەكەن بۆ سووك كردنی كۆتوبەندەكانی پەیوەست بە پەتای كۆرۆنا و ھەروەھا یەكێتی ئەوروپا نیازی وایە پێشوازی لە گهشتیارانی بیانی بكات به تایبهتی ئەوانەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنای وەرگرتووە.
بۆ گەڕان بەدوای ئاماژەكانی بەرزبوونەوەی خواست لە سەر نەوت لە ئهمهریكا، كارپێكەرانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە پەیمانگای پەترۆڵی ئەمەریكا و سبەی چوارشەمەش لە ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمەریكا چاودێری راپۆرتەكان دەكەن لە بارەی ئەمباركراوەكانی نەوتی خام و بەرھەمەكانی.
سەرچاوە: تاس