جه‌نه‌راڵ جۆزێف ڤۆتێڵ: به بێ كورد و پێشمه‌رگه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌رگیز ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی ئێستا هه‌یه به‌ده‌ستی نه‌ده‌هێنا
K24 – هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵ جۆزێف ڤۆتێڵ، فه‌رمانده‌ی پێشووی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24" رایگه‌یاند، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له 2014ه‌وه به‌ده‌ستیهێناوه، به دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر كورد و پێشمه‌رگه نه‌بوایه به‌ده‌ست نه‌ده‌هات. گوتیشی: ئه‌مه‌ریكا له عێراق ناكشێته‌وه و ئه‌وه‌ی له 2011 بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی كردی، دووباره‌ی ناكاته‌وه. دووپاتیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا به چاوی رێزه‌وه ده‌ڕوانێته قوربانیدان و به‌شداری كورد له هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆر.
ئیداره‌ی بایدن رێگه‌ی خۆی هه‌یه
بۆردومانی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌رده‌وامه، به‌ڵام تا ئێستا پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، تا ئێستا ئیداره‌ی جۆ بایدن وه‌ڵامێكی روونی بۆ ئه‌و جۆره هێرشانه نه‌بووه، كه ده‌كرێته سه‌ر هێزه‌كانی له عێراق، له‌و باره‌یه‌وه، جه‌نه‌راڵ جۆزێف ڤۆتێڵ رای وایه، ناتوانێت پێشبینی بۆ وه‌ڵامی ئیداره‌ی تره‌مپ بكات، ئه‌گه‌ر له ده‌سه‌ڵات بوایه، به‌ڵام رایگه‌یاند، ئیداره‌ی ئێستای بایدن رێگه‌ی خۆی هه‌یه. سیاسه‌تی خۆی هه‌یه. زۆریش چالاكه له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی و داكۆكیكردن له هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق.
دانووستانی ڤیه‌ننا
ئایا له‌به‌ر رێككه‌وتنی ناووكی ئه‌مه‌ریكا عێراق ده‌كاته قوربانی؟ له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا، ڤۆتێل گوتی: عێراق بۆ ئێمه زۆر گرنگه. به‌رژه‌وه‌ندیمان له‌وێ هه‌یه. ناكرێت عێراق بكرێته قوربانی. پێویسته دانیش به‌وه‌دا بنێین، هه‌نگاونان بۆ پێشه‌وه زه‌حمه‌ته. پێویسته له رووی دیپلۆماسیشه‌وه كار بكه‌ین و به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆین بۆ ئه‌وه‌ی پلانه ئه‌منییه‌كانمان سه‌ركه‌وتوو بن. بۆیه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت هێزی دیپلۆماسی خۆی له عێراق زیاتر بكات بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ره‌وشه‌كه بێته‌وه و پێویست ده‌كات هه‌موو لایه‌نه‌كان له سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆبكاته‌وه.
مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
له باره‌ی مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، گوتی: ئه‌وه‌ی بینیومه و له روانگه‌ی ئه‌زموونی خۆمه‌وه دركی پێده‌كه‌م، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت، هاوپه‌یمانی و دۆستایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سه‌ر زه‌وی بهێڵێته‌وه. چونكه به‌رژه‌وه‌ندیمان له‌و وڵاته هه‌یه. بڕوا ناكه‌م ئه‌وه‌ی له 2011 روویدا له باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له عێراق، دووباره ببێته‌وه. ئه‌مجار رێگه نادرێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ونه مه‌ترسییه‌وه. پێویسته هێز بمێنێته‌وه بۆ پاراستنی هێزه‌كانمان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان و پاراستنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان هه‌مانه. ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت دڵنیا بێته‌وه، له‌وه‌ی سه‌ربازی پێویستمان له‌وێیه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان. به دڵنیاییه‌وه كورد به‌شێكی گرنگه له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان.
دانووستانی به‌غدا و واشنتن
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی رێككه‌وتنی به‌غدا و واشنتن و گفتوگۆی نێوانیان ئه‌و جه‌نه‌راڵه گوتی: ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ گفتوگۆی ستراتیژی، هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ عێراق گرنگه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. عێراق توانایه‌كی باشی هه‌یه له رووی ئه‌منییه‌وه. له رووی جیۆپۆلیتیكی و جوگرافیشه‌وه، ناوچه‌یه‌كی گرنگه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. بۆیه له هه‌موو روویه‌كه‌وه گرنگه بۆمان ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌هێز بێت و بۆمان بمێنێته‌وه. بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی میلیشیا شیعه‌كان و ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن بۆیه هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا ئه‌م ده‌نگانه بێ ده‌نگتر ده‌كات و پاشه‌كشێ به ئێران ده‌كات. پاشه‌كشێ به هه‌ژموونی ئێرانیش ده‌كات كه له‌سه‌ر میلیشیاكانی عێراق هه‌یه‌تی. له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌یه ئه‌م په‌یوه‌ندییه به هێزه له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا بمێنێته‌وه.
كورد هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان
له باره‌ی داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌گه‌ری سازشكردنی ئه‌مه‌ریكا به مافی كورد له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا، جه‌نه‌راڵ ڤۆتێل گوتی: من نازانم، به دیاریكراوی و به راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بایدن له‌و باره‌یه‌وه قسه‌م نه‌كردووه. ده‌توانم بڵێم شتێكی سه‌ره‌تایی و روون بینیومه ئه‌وه‌یه، ئێمه رێزمان له كاری كورد ناوه له عێراق و سووریا، كه كردوویانه. كارێكی باشیان كردووه. دۆستێكی باش و متمانه‌پێكراوی پێشمه‌رگه‌ین. ئه‌وان زۆر گرنگن بۆ ئێمه و هاوپه‌یمانیمان هه‌یه له‌گه‌ڵیان. ئێمه له 2014 هاتینه عێراق، ئه‌گه‌ر كورد و پێشمه‌رگه هاوكاری ئێمه‌یان نه‌كردبا ئێمه ده‌نه‌گه‌یشتینه ئه‌م قۆناغه و ئه‌م سه‌ركه‌وتنه. ئه‌مه هاوپه‌یمانییه‌كی زۆر زۆر باشه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: له سووریا و له هه‌ندێك شوێندا هه‌ندێك كێشه‌مان هه‌یه، ئێمه له رووی سه‌ربازییه‌وه ئه‌وه‌ی كه كردوویانه له دژی داعش و قوربانییه‌كانیان رێزمان لێ‌گرتوون و ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتین له‌گه‌ڵ ئێمه و هاوكاریمان كردوون و پشتیوانیانیین، به‌ڵام له رووی سیاسییه‌وه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان نییه و گۆڕانێك هه‌یه. ده‌مانه‌وێت چاره‌سه‌رێكی سیاسی له رۆژئاوای كوردستان و سووریا بۆ كورد هه‌بێت. گرنگه و ئه‌مه‌ریكا هیچ كات ئه‌وه له بیر ناكات كه كورد چی كردووه و چ قوربانییه‌كی داوه و چۆن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێمه و سه‌ربازانی ئێمه‌ی له‌وێ پاراستووه. ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا هیچ كات ئه‌مه له بیر ناكات و ئه‌مه بۆ رۆژئاوای كوردستان و باشووری كوردستانیش هه‌ر راسته.
وه‌رگێڕانی: نه‌ریمان هه‌ورامی
گفتوگۆ: فه‌رهاد ره‌سووڵ