وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده: دوای جەژن قوتابخانەکان دەکرێنەوە
K24 – ھەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دووپاتیكردەوە خوێندنی ئه‌لیكترۆنی نابێته جێگره‌وه‌ی خوێندنی ناوپۆل و ئه‌گه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی رێگا بدات ئه‌وە دوای جه‌ژن ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كرێته‌وه.
سامان سیوه‌یلی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بە كوردستان24ی رایگه‌یاند: "وەزارەتی پەروەردە ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ ئەوەی بەپێی وردبوونەوە لە دۆخی تەندرووستی هه‌رێمی کوردستان، دەرگای قوتابخانەکان بکاتەوە و لە ماوەیەکی دیاریکراودا خوێندنی ئەم ساڵ تەواو بکرێت".