پەرلەمانی كوردستان و حکومەتی هه‌رێم لەبارەی راپۆرتی دووەمی چاکسازی کۆدەبنەوە

کۆمەڵێک تێبینی و پرسیاری لەبارەی راپۆرتەکە هەیە، بۆیە بانگهێشتی وەزیرانی ناوخۆ و پێشمەرگە و دارایی و شەهیدان و سەرۆکی لیژنەی باڵای چاکسازیان کردووە
زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان
زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان

K24 – ھەولێر:

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان و حكومەت كۆ دەبنەوە لەبارەی راپۆرتی دووەمی چاكسازی بۆ خستنەڕووی تێبینییەكان و چوار وەزیریش بانگھێشتی پەرلەمان دەكرێن بۆ ئەو پرسە.

زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوای خوێندنەوەی راپۆرتی دووەمی چاکسازی، لیژنەکەیان کۆمەڵێک تێبینی و پرسیاری لەبارەی راپۆرتەکە هەیە، بۆیە بانگهێشتی وەزیرانی ناوخۆ و پێشمەرگە و دارایی و شەهیدان و سەرۆکی لیژنەی باڵای چاکسازیان کردووە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵیان و خستنەڕووی تێبینییەکانیان.