بو رێگریکردن لە پێشڕەوییەکانی سوپای تورکیا پاسەوانی سنووری عێراق 4 خاڵیان لە سنووری قەزای ئامێدی دانا
K24- دهۆك:
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌خت له نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له ناوچه سنوورییه‌كانی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی ده‌گوزه‌رێت، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری عێراق 4 خاڵی سه‌ربازییان له ناوچه‌كه جێگیر كرد.
په‌یامنێری كوردستان24 له ناوچه‌كه له‌سه‌ر زاری شایه‌تحاڵێك رایگه‌یاند، ئەمڕۆ ھێزکانی پاسەوانی سنووری عێراق بۆ رێگریکردن لە پێشڕەوییەکانی سوپای تورکیا 4 بنکەی سەربازیان له سنووره‌كه جێگیركرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، چوار بنكه سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری عێراق له هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی بادۆکی له گوندی دشیشی مەسیحی نشین، گرێ کۆرێی گوندی بناڤیێ، کەڤرێ گۆڤا له گوندی مایێ و شوێنێكی نزیك گوندی كێسته داناوه.
بە گوتەی شایه‌تحاڵەکان ماوەی چەند رۆژێکە شەڕێکی سه‌خت لەنێوان چه‌كدارانی پەکەکە و سوپای تورکیا به‌رده‌وامه و به‌وهۆیه‌وه ئه‌مشه‌و خەڵکی گوندی کێستە گوندەکەیان به‌ته‌واوی چۆڵ کردووە و نائارامی لە ناوچەکە دروست بووە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوەی زیاتر لە دوو ھەفتەیە شەڕ و پێکدادانی تۆند لەنێوان چەکدارانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە سنووری ناحیه‌ی کانی ماسی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی ده‌گوزه‌رێت و زیانی گه‌وره بە ھاووڵاتیانی ناوچەکە گەیشتووە.
تا ئێستا ھێزەکانی تورکیا دوو جار لەڕێگه‌ی ھەلیکۆپتەرەوە دابه‌زیون و دوو بنکەی سەربازیان لە نزیك گوندی کێستە و گوندی ھروری ناوچەی بەرواری باڵا داناوە.
H.B