سهرۆكی توركیا و پاشای سعوودییه باسیان له ئاساییكردنهوهی پهیوهندییهكانیان كرد
K24 – ھەولێر:
سەرۆكی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ پادشای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز بەتەلەفۆن باسی پەیوەندییەكانی دوولایەنەی نێوان ھەردوو وڵاتی كرد.
فەرمانگەی پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتی توركیا لە راگەیاندراوێكدا گوتی: ئەردۆغان و شا سەلمان لە میانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا باسی پەیوەندییەكانی نێوان ھەردوو وڵاتیان كردووە، بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر لەم بارەوە بخاتەڕوو.
ماوەی چەند مانگێگە توركیا بەتایبەتی دوای ھاتنی جۆ بایدن بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا و فشارەكانی ئەوروپا لەسەری ھەوڵدەدات زمانی دیپلۆماسی خۆی بگۆڕێت و پەیوەندییەكانی لەگەڵ زۆربەی نەیارەكانی ئاسایی بكاتەوە لەوانەش، سعوودیە و میسر و یۆنان.