داعش جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر کێڵگە نەوتی بای حەسەن
K24 - هەولێر
داعش هێرشیکردە سەر کێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە کەرکووک و بەهۆیەوە پۆلیسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشییان کردە سەر کێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە قەزای دووبز، لە باکووری رۆژئاوای کەرکووک و بەهۆیەوە پۆلیسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
چەکدارانی داعش لە ماوەی رابردوودا چەندین جارێک هێرشیان کردووەتە سەر کێڵگەی بای حەسەن، چەند جارێکیش بەهۆی هێرشەکانی داعش هەناردەکردنی نەوت لەو کێڵگەیە راگیراوە.