له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن (9) منداڵی دوانه‌یی له‌دایكبوون
K24 - هه‌ولێر:
ژنێكی خه‌ڵكی "مالی" به‌جارێك (9) منداڵی بوو، كه گه‌وره‌ترین ژماره‌ی منداڵبوونی دوانه‌ییه، كه پزیشكان له منداڵدانی ژنه‌كه پشكنینیان بۆ كردووه، به‌راورد به ژنانی دووگیان، كه مناڵی دوانه‌ییان ده‌بێت.
حاڵه‌تی دووگیانبوونی حه‌لیمه سیسێ (ته‌مه‌ن 25 ساڵ)، سه‌رنجی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ی راكێشا، كاتێك پزیشكان له مانگی ئاداری رابردوو بڕیاریاندا له نه‌خۆشخانه چاودێرییه‌كی تایبه‌تی "حه‌لیمه" بكه‌ن، تا منداڵه‌كانی ده‌بن، بۆیه بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه.
ڤانتا سیبی، وه‌زیری ته‌ندروستی مالی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "حه‌لیمه" به‌جارێك (9) مناڵی بووه، كه (5) كچ و (4) كوڕن، سه‌رجه‌م منداڵه‌كان و دایكیان ته‌ندروستیان باشه.
هه‌رچه‌نده به‌گوێره‌ی پشكنینی سه‌رووی ده‌نگی "سۆنار" پشكنین بۆ دایكه دووگیانه كرابوو و پێیانوابوو كه (7) منداڵی له سكدایه، به‌ڵام له‌و پشكینانه‌ی بۆ "حه‌لیمه" كراوه، دوو له مناڵه‌كانی له پشكنین ده‌رنه‌چووبوون و دواجار (9) منداڵی به‌یه‌كه‌وه به نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبوو.
به‌گوێره‌ی رای پزیشكان، له‌دایكبوونی (9) منداڵ به‌یه‌كه‌وه، كارێكی زۆر ده‌گمه‌نه و زۆربه‌ی جار دووگیانبوون له منداڵێك زیاتر، كاریگه‌ری لاوه‌كی له‌سه‌ر ته‌ندروستی دایكه‌كه درووست ده‌كات و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌ر له واده‌ی خۆی له‌دایك ببن.
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بی
د.ی