تەندروستی هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

لەبارەی پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین داوایەک لە هاووڵاتییان دەکرێت
هەڵمەتی پێدانی ڤاکسین لە سنووری قەزای کۆیە
هەڵمەتی پێدانی ڤاکسین لە سنووری قەزای کۆیە

K24 – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەبارەی پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، کە پڕۆسەکە بەردەوامە و داواش دەکات بەردەوام بن لە تۆمارکردنی ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە: "ئەو هاووڵاتیانەی ژەمی یەکەمی ڤاکسینی فایزەر (Pfizer) یــان وەرگرتووە ئاگاداریان دەکەینەوە کە ژەمی دووەم بەپێی رێنمایی زانستی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراقی فیدراڵ ماوەکەی لەنێوان 21 تا 28 رۆژە دەکرێت لەم ماوەیە ژەمی دووەم وەربگیرێت".

دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر:..

سەبارەت بە پرۆسەی پێدانی ڤاکسینی کۆڕۆنا لە پارێزگای هەولێر ئەم پڕۆسەیە بەردەوامە لە بنکە تەندروستیەکان لە جۆری سینۆفارم (SINOPHARMA) دابەش دەکرێت و داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین بەردەوام بن لە ناو تۆمارکردن لە پۆرتالی فەرمی وەزارەتی تەندروستی، لەو کاتەی نۆرەیان هات سەردانی بنکەی تەندروستی بکەن لە پێناو پاراستنی تەندروستی هەموو لایەك

ئەو هاووڵاتیانەی کەوا ژەمی یەکەمی ڤاکسینی فایزەر (Pfizer) یــان وەرگرتووە ئاگاداریان دەکەینەوە کەوا ژەمی دووەم بە پێی ڕێنمایی زانستی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراقی فیدراڵ ماوەکەی لەنێوان 21 تا 28 رۆژە دەکرێت لەم ماوەیە ژەمی دووەم وەربگیرێت بۆيه لەهەفتەی داهاتووە دەست دەکرێت بە دابەشکردنی ژەمی دووەمی ڤاکسینی فایزەر.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

5ی ئایاری2021