لە ئەڵمانیا وێنەی مەلا مستەفا بارزانی و سەرۆک بارزانی لەسەر پولێکی تایبەتی پۆستە چاپ‌کرا
K24 – میونشن:
هونەرمەندێکی کورد لە ئەڵمانیا وێنەی مەلا مستەفا بارزانی و سەرۆک بارزانی لەسەر پولی پۆستە چاپ ده‌كات و له‌مه‌ودوا ده‌توانرێت له كاتی ناردنی نامه و پۆست له‌و وڵاته‌وه بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان به‌كاربهێنرێن.
زوهێر دەروێش، ئەو هونەرمەندە کوردەی وێنەی مەلا مستەفا بارزانی و سەرۆک بارزانی لەسەر پولی پۆستە چاپکردووە، بە کوردستان24ی راگه‌یاند، نزیكه‌ی دوو مانگه سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره، كه لیژنه‌یه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیایه و ئه‌وان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پولی پۆسته‌كان ده‌كات.
سەبارەت بە رەزامەندی وەرگرتنی دروستکردنی پولەکان گوتی: "داواکاریم پێشکەش بە بەرپرسی پۆستەی شاری میونشن کرد، دوای سێ رۆژ وەڵامم درایەوە و رەزامەندی درا".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئێمه داستانی پێشمه‌رگه و قوربانیدانی ئه‌وانمان بینی به سه‌ركردایه‌تی سه‌رۆك بارزانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش و له به‌رچاوی جیهان وه‌ك پاڵه‌وان توانیان چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه تێكبشكێنن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ماڵباتی بارزانی بۆ ئازادی کورد تێکۆشاون، هیواخوازم ئازادی لە تەواوی کوردستان لەسەر دەستی ئەوان بێته دی، من لەگەڵ شیری دایکم له قوتابخانەی ماڵباتی بارزانی خوێندوومه، ئەوە وای لێکردووم کە وێنەی مەلا مستەفا بارزانی نەمر و سەرۆک بارزانی لەسەر پۆستەی فەرمی دروست بکەم".
زوهێر خۆی یه‌كه‌م نامه‌ی له رێگه‌ی پۆسته‌وه، به پولی پۆسته‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی نارد، كه له ئه‌ڵمانیاوه بۆ هۆڵه‌ندا بوو، هه‌وڵیداوه ئاڵای كوردستانیش بكاته پولی پۆسته، به‌ڵام یاساكانی ئه‌و وڵاته رێگه نادات ئاڵا بكرێته پولی پۆسته و گوتی: "پێشتر بە نیازبووم وێنەی ئاڵای کوردستان بۆ سەر پولی پۆستە دروست بکەن، بەڵام حکومەتی ئەڵمانیا رێگە نادات ئاڵای هیچ وڵاتێک لەسەر پۆستە بێت".
ئەو هونەرمەندە کوردە روونیکردەوە: "بەو پولەی کە وێنەی مەلا مستەفا بارزانی و سەرۆک بارزانی لەسەرە، خەڵک دەتوانێت پۆستە بۆ هەموو وڵاتان بنێرێت".
زوهێر دەروێش، راشیگەیاند: "بەردەوام دەبم لەسەر کارەکەم بۆ خزمەتکردنی کورد و کوردستان".
هاووڵاتیانی كوردی نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیا، ده‌ستخۆشی له‌و هونه‌رمه‌نده ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و پرۆژه و كاره مێژووییه و باس له‌وه ده‌كه‌ن، گرنگه بۆ كورد له ده‌ره‌وه، سیمبۆلێكی خۆی له‌سه‌ر پولی پۆسته هه‌بێت.
به‌دره‌دین نه‌جمه‌دین، چالاكوانی كورد له ئه‌ڵمانیا، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "زۆر سوپاسی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌كه‌ین ئه‌و كاره‌ی كردووه، ئه‌وه وه‌كو خه‌ونێك بووه بۆ من، ئێمه هه‌موومان قه‌رزداری بارزانی نه‌مرین و پێویسته له‌سه‌ر هه‌مووان له‌سه‌ر رێبازی ئه‌و به‌رده‌وام بین".
كوردێكی دیكه‌ی نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیا به‌ناوی هاوڕێ حه‌مێ، وێڕای به گرنگ وه‌سفكردنی پرۆژه‌كه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، وڵاتانی ئه‌وروپا وڵاتانی پۆسته‌ن و ئه‌و هه‌نگاوه بۆ ره‌وه‌ندی كوردی گرنگه، دانانی دوو سه‌ركرده‌ی مه‌زنی كورد كارێكی پێویسته و ره‌وه‌ندی كوردی دڵی پێ خۆشه و له ئێستاوه پرسیار له باره‌ی ئه‌و پولانه ده‌كه‌ن.
زوهێر ده‌روێش، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار و هۆزانڤانی كورده و خه‌ڵكی قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستانه و ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی، تا ئێستاش ده‌یان پرۆژه و كاری خێرخوازی له‌و وڵاته‌وه بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران ئه‌نجامداوه.