قازانجی کۆمپانیای فایزەر بەرزدەبێتەوە

داهاتی کۆمپانیای فایزەر لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ 14 ملیارو 600 ملیۆن دۆلار بووە
کۆمپانیای فایزەر
کۆمپانیای فایزەر

K24 - هەولێر

کۆمپانیای فایزەری ئەمەریکا رایگەیاند، قازانجەکانیان لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە رێژەی 45٪ لەسەر ئاستی ساڵانە بەرزبووەتەوە، هەروەها ئەو کۆمپانیا ئەمەریکییە بە پشت بەستن بە ئەنجامی فرۆشی پێکووتەکەی کۆرۆنا، پێشبینییەکانی بۆ ئەمساڵ بەرزکردەوە.

کۆمپانیای فایزەر رایگەیاندووە، داهاتی فرۆشی پێكوتەی کۆرۆنا لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ گەیشتووەتە 3.5 ملیار دۆلار.

هەروەها پێشبینی دەکەن، قازانجی هەر پشکێک لە 3.55 تاوەکو 3.65 دۆلار لەم ساڵدا بەرزبێتەوە، ئەو ژمارانەش زیاترن لە پێشبینییەکانی پێشوو.

لە هەمانکاتدا ئەو کۆمپانیا ئەمەریکییە پێشىینی دەکات، داهاتی ئەمساڵ لە نێوان 70.5 تاوەکو 72 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار دەبێت.

بە پاڵپشتی فرۆشی ڤاکسین، داهاتی کۆمپانیای فایزەر لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ 14 ملیارو 600 ملیۆن دۆلار بووە و  پوختەی قازانجیشی چوار ملیارو 880 ملیار دۆلار بووە، لەسەر بنەمای ساڵانە 45٪ بەرزبووەتەوە.