ئێران سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینی "فه‌خرا"ی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی "ئێرنا"ی ئێرانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (5ی ئایار/ مایۆی 2021) بڵاویكرده‌وه، ڤاكسینی "فه‌خرا"ی دژه كۆرۆنا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و له‌یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی مرۆیی‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، ئێران له ناوه‌ڕاستی مانگی ئاداره‌وه تاقیكردنه‌وه مرۆییه‌كانی له‌سه‌ر ڤاكسینه‌كه ده‌ستپێكردووه، كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران گه‌شه‌ی پێداوه، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كوڕی "موحسین فه‌خریزاده" زانای ئه‌تۆمی ئێران به ڤاكسینه‌كه كوتراوه.
پێشتر ئه‌حمه‌د كه‌ریمی، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی ڤاكسینی "فه‌خرا" رایگه‌یاند، ئه‌و ڤاكسینه گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی و له چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌رده‌ست ده‌بێت.
د.ی