به‌ریتانیا چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی پێشمەرگە به‌رز ده‌نرخێنێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی بەریتانی دەکات
مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی بەریتانی دەکات
مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی بەریتانی دەکات

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/5 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای بەریتانی کرد بە سەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامپسۆن گەورە ڕاوێژکاری سەربازی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست.

 لە دیدارەکەدا کە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی دوايين گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کرا.

شاندی بەریتانی پابەندبوونی بەریتانیا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە پشتیوانیکردن لە هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش. جەخت لە گرنگیی کاراکردنی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە کرا بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیداری حکومەتی هەرێم، بۆ سنووردانان و ڕێگەگرتن لە هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا شاندی بەریتانی، چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە وەزارەتی پێشمەرگەدا بەرز نرخاند.

مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی بەریتانی دەکات