به فه‌رمی یانه‌یه‌كی كوردی بۆ خولی نایابی سووریا سه‌ركه‌وت
یانه‌ی عه‌فرین كه یانه‌یه‌كی رۆژئاوای كوردستانه به فه‌رمی بۆ خولی نایابی تۆپی پێی سووریا سه‌ركه‌وت.
یانه‌ی عه‌فرین له دوایین یاریی خۆی له خولی پله‌یه‌كی سووریا شكستی به یانه‌ی محافه‌زه‌ی شام هێنا كه یانه‌یه‌كی دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریایه.
یانه‌ی عه‌فرین یارییه‌كه‌ی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له یانه‌ی محافه‌زه برده‌وه، گۆڵی یارییه‌كه‌ش له خوله‌كی 89 له لایه‌ن ڕامی ناسڕ تۆمار كرا، به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی عه‌فرین به فه‌رمی بۆ خولی نایابی سووریا سه‌ركه‌وت.
یانه‌ی عه‌فرین دوای داگیركردنی شارۆچكه‌كه له لایه‌ن سووپای توركیا و هێزه داگیركاره‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته به ناچاری یارییه‌كانی له‌سه‌ر خاكی حه‌له‌ب ده‌كات.
یانه‌ی عه‌فرین كه یانه‌یه‌كی كوردی رۆژئاوای سووریایه ئه‌وه بۆ سێیه‌مینجاره ده‌گاته خولی نایابی سووریا و پێشتر له وه‌رزی 2003 ـ 2004 و 2007 ـ 2008 بلیتی خولی نایابی بڕیبوو، به‌ڵام دواتر به هۆی قه‌یرانی دارایی و دۆخی خراپی و عه‌فرین و ناوچه‌كه بۆ خولی پله‌یه‌ك دابه‌زین.