سەرۆک بارزانی: داعش لەرووی سەربازییەوە تێکشکاوە، بەڵام ریشەکێشکردنی داعش ھەوڵی ھەمە لایەنەی پێویستە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حکومەتی بەریتانیا دەکات
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حکومەتی بەریتانیا دەکات
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حکومەتی بەریتانیا دەکات

K24 - هه‌ولێر:

رۆژی چوارشەممە 5ـی ئایاری 2021 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە سامی سامسەن فەریقی ھێزی ئاسمانی و راوێژکاری وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقییا و شاندێکی یاوەری کرد، کە پێکھاتبوو لە ستیڤن ھیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و جیمز سرونتن کونسولی بەریتانیا لە ھەولێر و ژمارەیەک لە ڕاوێژکارانی سەربازی بەریتانیا .

لەو کۆبونەوەیەدا کە ھۆشیار زێباری و مەحمود محەمەد و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەی بوون. شاندی میوان جەختیان لەوەکردەوە کە سەقامگیری و بوژانەوەی ھەرێمی کوردستان و بەلای بەریتانیا بایەخێکی زۆری ھەیە، ئەمەشیان خستەڕوو کە بەریتانیا خوازیاری ئەوەیە لە چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی تەحەدیاتی بەردەم عێراق و ھەرێمی کوردستان ڕۆلی خۆی بگێڕێت.

ھەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق و ھەڕەشەکانی تیرۆر تاوتوێ کران و پەیوەست بە ڕووبەرووبوونەوەی داعش سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە ڕاستە داعش لەرووی سەربازیەوە تێکشکاوە، بەڵام ریشەکێشکردنی داعش ھەوڵی ھەمە لایەنەی پێویستە و دەبێ ئەو ھۆکارانەش نەمێنن کە بوونەتە ھۆی سەرھەڵدانی داعش و پێویستە لەرووی فکری و ئابووری و کۆمەڵایەتیشەوە شەڕی تیرۆر بکرێت.