سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی كۆشكی سپی و وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا دەكات

سەرۆك بارزانی: هەڕەشەی تیرۆر و داعش لە عێراق و ناوچەكەدا هەر ماوە
سەرۆك بارزانی: هەڕەشەی تیرۆر و داعش لە عێراق و ناوچەكەدا هەر ماوە
سەرۆك بارزانی: هەڕەشەی تیرۆر و داعش لە عێراق و ناوچەكەدا هەر ماوە

K24 - هه‌ولێر:

ڕۆژی چوارشەممە 5ـی ئایاری 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی كۆشكی سپی و وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا كە پێكهاتبوو لە برێت مەگێرك یاریدەدەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا و ڕێكخەری كاروباری ئەمنیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا لە كۆشكی سپی و دێریك شۆلێ گەورە ڕاوێژكاری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و  دانا سترۆل جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەند ڕاوێژكاری تری ئیدارەی ئەمەریكی.

لەو دیدارەدا كە هۆشیاری زێباری و مەحموود محەمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ئامادەی بوون، شاندی میوان سڵاوی تایبەتی سەرۆك بایدن و، وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەمەریكایان بە سەرۆك بارزانی گەیاند. هەروەها پێزانینیشیان بۆ ئەو هاوبەشی و هەماهەنگییە هەبوو كە لە ساڵانی ڕابردوو لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا هەبووە. شاندە باڵاكەی ئەمەریكا جەختیشی لەوە كردەوە كە ئیدارەی تازەی ئەمەریكا زۆر بە باشی ئاگاداری ڕەوش و گرفتەكانی عێراق و ناوچەكەیە و، وڵاتەكەیان پابەندی ئەو هاوبەشییە دەمێنێتەوە كە لەگەڵ هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانەكانی تری هەیەتی.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی ئەمەریكای كرد كە لە سەرەتای نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو ڕۆڵی باڵای هەبووە لە دابینكردنی ناوچەی ئارام بۆ گەلی كوردستان و هەروەها پێزانین و سوپاسی خۆشی ڕاگەیاند بۆ ئەو ڕۆڵەی ئەمەریكا لە یارمەتیدانی هەرێمی كوردستان و عێراق لە شەڕی داعشدا گێڕاویەتی.

لە درێژەی ئەو دانیشتنەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و، سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كران.

داعش و هەڕەشەی تیرۆر تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو و پەیوەست بە هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش، سەرۆك بارزانی ئەوەی بە شاندی میوان ڕاگەیاند كە هەڕەشەی تیرۆر و داعش لە عێراق و ناوچەكەدا هەر ماوە، چونكە ئەو هۆكارانەی كە بوونەتە هۆی دەركەوتن و بەهێزبوونی داعش هێشتا چارەسەر نەكراون.

سەرۆك بارزانی