په‌كین و به‌غدا رێككه‌وتنه‌كانیان كارا ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی كۆماری چینی میللی له به‌غدا رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه رێككه‌وتنه ئابوورییه‌كانی به‌غدا و په‌كین كارا ده‌كرێن.
راوێژكاری بازرگانی باڵیۆزخانه‌كه، چو چۆن، له كۆنفراسێكی میدیاییدا، گوتی: عێراق و چین به‌یه‌كه‌وه باسیان له چۆنێتی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان كردووه.
گوتیشی: دامه‌زراوه‌ی ده‌سته‌به‌ری چین و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و ئه‌نجوومه‌نی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق چاره‌سه‌ری هه‌ندێك له كێشه‌كانیان كردووه، كه ببوونه هۆی په‌كخستنی رێككه‌وتنه‌كان.
له ئازار/ مارسی رابردوودا، حه‌سه‌ن نازم، گوته‌بێی به‌غدا رایگه‌یاندبوو، مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی حكومه‌تی ئیتیحادی فه‌رمانیكردووه، رێككه‌وتنه‌كانی به‌غدا و په‌كین جێبه‌جێ بكرێن.
ئه‌و رێككه‌وتنانه، كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ په‌كین واژووی كردن و دوای ئه‌و رێككه‌وتنانه خۆپیشاندان له عێراق سه‌ری هه‌ڵدا و عه‌بدولمه‌هدی ناچار كرا ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه. هه‌ندێك له چاودێران پێیان وایه ئه‌مه‌ریكا له دژی ئه‌و رێككه‌وتنانه بوو.