نه‌مسا پێكوته‌ی رووسی ده‌وێت
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكاری نه‌مسا، سیباستیان كورتیس، رایگه‌یاند، چاویان له‌وه‌یه ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتنی پێكوته‌ی سپۆتنیكی رووسی به‌ده‌ستبهێنن.
نه‌مسا چاوه‌ڕێی بڕیاری ئاژانسی ئه‌وروپا بۆ داووده‌رمان ده‌كات، تا ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتنی پێكوته‌ی رووسی پێ بدات.
نه‌مسا بڕیاری داوه یه‌ك ملیۆن دانه پێكوته‌ی سپۆتنیكی رووسی بكڕێت.
كورتیس قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان كرد و گوتی: ئێمه دانووستانمان له‌گه‌ڵ رووسیا كردووه و كڕینی پێكوته‌مان بڕاندووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی بڕیاری ئه‌وروپا ده‌كه‌ین.