تاران مه‌رجی خۆپاڵاوتنی بۆ سه‌رۆك كۆمار راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
رۆژی 18ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی ده‌ستووری كۆماری ئیسلامی، كه سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردنی وڵاته، مه‌رجه‌كانی خۆپاڵاوتنی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بڵاوكرده‌وه.
مه‌رجه‌كان ئه‌مانه‌ن:
- پاڵێوراو ته‌مه‌نی له نێوان 40 تا 75 ساڵ بێت.
- پێویسته ماسته‌ر به‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت.
- لانیكه‌م چوار ساڵ له پۆسته ئیدارییه‌كان خزمه‌تی هه‌بێت.
- پێویسته هیچ په‌ڕاوێكی تاوانكاری له دادگا بۆ نه‌كرابێته‌وه.
بڕیاره سێشممه‌ی داهاتوو، ده‌ست به ناونووسكردنی پاڵێوراوه‌كان بكرێت. ئه‌و پرۆسه‌یه پێنج رۆژ ده‌خایه‌نێت.