فستیڤاڵی ساوار لە مێردین بەڕێوە دەچێت

ساواری بە گۆشت زیاتر دەخۆن
kurdistan24.net

K24 - مێردین

لە شاری مێردینی باكووری كوردستان، بە ھاوكاری كۆمەڵەی پیشەسازی ساواری مێردین و زانكۆی ئارتوكلوی مێردین، پێنجەمین فستیڤاڵی ساوار سازكرا، ھاووڵاتیان بە جۆش و خرۆشەوە روویان لەو فستیڤاڵە كردو چەندین خواردن كە بە ساوار دروست دەكرێن لە فیسیڤاڵەكەدا ئامادەكرابون و نماییش كران.

ژنانی بەشداربوو لە فستیڤاڵەكە ھەر یەكەیان بە خواردنێكی تایبەتی ساوار بەشداریان تێدا كرد، سەرەڕای ماندوونیان بە ئامادەكردنی خواردن خۆشحاڵ بون بە گەرمی پێشوازیان لە  ئامادەبوانی دەكرد، ئەو خواردنەی زیاتر ئامادەبوان لێی كۆدەبونەوە و دەیانخوارد ساواری بە گۆشت بوو.

ئەحمەد تورك، سەرۆكی شارەوانی گەورەی مێردین ئامادەی فستیڤاڵەكە بوو ئەو لە بارەی بەرێوەچونی فستیڤاڵ بە (كوردستان24)ی گوت: "ئەم فستیڤاڵە گرنگ و پێویستە چەندین خواردنی جۆراوجۆر نیشاندەدرێن، ھیواخوازین مێردین ببێتە شارێكی گەشتیاریی و بازرگانی".