هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق: هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ پاسه‌وانی هه‌رێم كردووه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی له ناوچه جێناكۆكه‌كان
K24- هه‌ولێر:
یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌د بنكه‌یه‌كی عێراقییه و هیچ هێزێكی هاوپه‌یمانان بوونیان له‌و بنكه‌یه نییه، ئاشكراشیكرد، هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ پاسه‌وانانی هه‌رێم كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی له ناوچه جێناكۆكه‌كان "ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم" پڕ بكه‌ینه‌وه.
ئه‌م گوتانه‌ی ره‌سول له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فه‌رمی عێراقی هاتوون و گوتی: "هێزه ئه‌منییه‌كان له راوه‌دوونانی گرووپه تیرۆریستییه‌كان به‌رده‌وامن و له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌شدا كه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری و به فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ئه‌نجاممان داون، چه‌ندین گورزی كوشنده به‌ر تیرۆرستان ركه‌وتووه".
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق گوتیشی: "ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌ده‌وه هه‌یه، ئه‌و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازییه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ناو ئه‌و بنكه‌یه‌ش كارده‌كه‌ن، خه‌ڵكی عێراقن، چ ئه‌فسه‌ره‌كان، ئه‌ندازیاران، كه‌سانی ته‌كنیككار یانیش كادیرانی پاراستن و پاسه‌وانان"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هێرشبه‌ران هیچ سوودێك له هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و بنكه‌یه نابینن، چونكه ئه‌و بنكه‌یه پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراقییه و هیچ هێزێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌و بنكه‌یه بوونی نییه".
ره‌سوول دووپاتیكرده‌وه، "له به‌دواداچوون و راوه‌دوونانی هه‌موو ئه‌وانه به‌رده‌وام ده‌بین، كه هه‌وڵی به ئامانجكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی عێراق ده‌ده‌ن" و گوتی: "ئێستا هێزه‌كانمان توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندیان هه‌یه بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی هاووڵاتییانمان، هێزه ئه‌منییه‌كانمان و بنكه سه‌ربازییه‌كانمان ده‌كه‌نه ئامانج".
سه‌باره‌ت به بۆشایی ئه‌منیش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان یه‌حیا ره‌سول جه‌ختی كرده‌وه، "هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پاسه‌وانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له‌و ناوچانه دروست بووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له كۆبوونه‌وه‌كانماندا و له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانمان و هه‌ماهه‌نگی به‌رز جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی نێوان هێزه‌كانی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ته‌وه" و روونیكرده‌وه، "ئێستا تیرۆر دوژمنێكی هاوبه‌شه چ له‌ڕووی پاسه‌وانی هه‌رێمی كوردستان یانیش له‌ڕووی هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ و بگره له‌ڕووی هاووڵاتیانیش".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی رایگه‌یاند، ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منی بۆ راوه‌دوونانی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه مووشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌ی به‌له‌د ده‌ستپێكردووه.
H.B