ئاستی بازرگانی نێوان عێراق و چین 30 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت

لەماوەی زۆر نزیکدا رێککەوتنی نێوان عێراق - چین جێبەجێ دەکرێت
ئاڵای عێراق و چین
ئاڵای عێراق و چین

K24 - هەولێر

حکومەتی چین ئاشکرای کرد، جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان عێراق و چین نزیکبووەتەوەو ئاستی بازرگانیش ساڵانە 30 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.

لە بەیاننامەیەکدا حکومەتی چین ئاشکرایکرد، لەماوەی ساڵی 2019 ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و چین گەیشتە 33 ملیارو 300 ملیۆن دۆلار، بەڵام بەکاریگەری دابەزینی نرخی نەوت، لە ساڵی 2020 ئاستەکە دابەزی بۆ 30 ملیارو 200 ملیۆن دۆلار.

ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی کۆرۆناوە هاوردەکانمان کەمکردووەتەوە، بەڵام هێشتا چین گەورەترین هاوردەکاری نەوتی عێراقە و هەماهەنگییەکانی بۆ چالاککردنەوەی پەیوەندییەکان بەردەوامن، لەماوەی زۆر نزیکیشدا رێککەوتنی نێوان عێراق و چین جێبەجێ دەکرێت و هەردوولاش نیەتی باشیان هەیە".