داعش لە کەرکووک هێرشی کرد

سەربازێک کوژرا و سێی دیکەش برینداربوون
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - کەرکووک

لە هێرشێکی داعشدا بۆ سەر سوپای عێراق لە کەرکووک، سەربازێک کوژرا و سێ سەربازی دیکەش برینداربوون.

سۆران کامەران، پەیامنێری کورستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، چەکدارانی داعش هێرشییانکردە سەر خاڵێکی پشکنینی سوپای عێراق لە نزیک شارۆچکەی دووبز، لە ئەنجامدا سەربازێک کوژرا و سێی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، لە سێ رۆژی رابردووشدا، چەکدارانی داعش لە 14 شوێنی جیاجیای کەرکووک، هێرشییان کردووە.

 بەهۆی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەنێوان سەنگەرەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دروستبووە، چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەستیان بە جموجۆڵ کردووەتەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر هۆشداری لەوە دابوو، ئامادەیی خۆشی بۆ هاوکاری و هەماهەنگی دەربڕیووە بە مەبەستی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی و رێگرتن لە چەکدارانی داعش.